لە ساڵی سی و یەک بە پێنجسەد پاپۆر
هات لە ڕۆمەوە سوپاهێکی زۆر
لە ئەفریقادا هەموو دابەزین
بە سەرکردەیی ئەمیر «قسطنطين»
بۆ موحارەبەی سوپاهی نەبەرد
زوو موعاوییە خۆی ئامادە کرد
سوپاکەی سەرکەوت بە لوتفی باری
بەم غەزا ئەڵێن غەزای «صواري»
پاش ئەم واقیعە «روم»ی تێشکان
نەما بۆ دڵیان قووەت و تەکان
هەر لەم ساڵەدا بە قەزای جەببار
کوژرا «یەزدی جورد»، کوڕی شەهریار
وەها مەشهوورە لەلای خوراسان
تورکان کوشتیان بە سەهل و ئاسان
پاش مەرگی عومەر ئەهلی خوراسان
لەسەر پەیمانی پێشوویان نەمان
جا لەم ساڵەدا «عبداللّه»ی عامیر
فەتحی کردەوە بە ئەمری ئامیر
هەم دایگرتەوە «فارس» و «کرمان»
خاکی «سیستان» پاش نەقزی پەیمان[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#