کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 524,220
 شؤمارە عەسگەل  106,118
 کتاووەل 19,752
فایل های مرتبط 99,187
Video 1,439
زبان
کوردیی ناوەڕاست 
300,606

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,757

هەورامی 
65,717

عربي 
28,771

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,173

فارسی 
8,354

English 
7,155

Türkçe 
3,567

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
لەمەڕ پرسی زار و بنزارە کوردییەکان
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەمەڕ پرسی زار و بنزارە کوردییەکان

لەمەڕ پرسی زار و بنزارە کوردییەکان
=KTML_Bold=لەمەڕ پرسی زار و بنزارە کوردییەکان=KTML_End=
#فەرەیدون سامان#

ئەتڵەسی زمانی کوردی وەک زمانی هەر نەتەوەیەکی سەر ئەو زەمینە، وێڕای ئەوەی کە جوگرافیایەکی بەرفراوانی هەیە، لە چەندان زار و بنزار و دەڤۆک پێکهاتووە. دیارە سەبارەت بە چەند هۆکارێکی سیاسی، وەک زەوتکردن و دابەشکردنی کوردستان بەسەر چوار نەتەوەی دەسەڵاتداردا، زمانی کوردی ڕووبەڕووی توانەوە و تواندنەوە (ئەسیمیلاسیۆن) بووەتەوە. وێڕای قوربانیدان لە ماوەی پتر لە سەدەیەکدا هێشتاش زمانی کوردی نەبووەتە زمانێکی پێوەر و یەکگرتوو بۆ هەموو کوردانی بەشەکانی کوردستانی گەورە.

لە سەرەتای سەدەی بیستەم، لە دوای پەیماننامەی لۆزان و دامەزراندنی دەوڵەت-نەتەوەکانی ئێران و تورکیا و ئێراق و سووریا، زەوتکردن و دابەشکردنی بەشێک لە خاکی نیشتمانەکەمان، ئەوەی ئەم دەوڵەتانە زیاتر کاریان لەسەر کرد جینۆسایدی کەلتووری و توانەوەی زمانەکەمان بوو. ئەویش لە ڕێگای گۆڕانکاریی دیموگرافیی و سیاسەتی پاکتاوی نەژادی و سیاسەتی بەتورککردن و بەعەرەبکردن و بە فارسکردن بوو، کە سڕینەوەی کەلتوور و ناسنامەی نەتەوەییمان ئامانجی بنەڕەتییان بوو. ستراتیجی سەرەکی ناسیۆنالیزمی نەتەوەی دەسەڵاتدار هەر توانەوەی فەرهەنگ و زمانی کوردی نەبوو، بەڵکوو سیاسەتی پاکتاوی نەژادی و ڕاگواستن و گۆڕینی ناسنامەی نەتەوەی بندەست بۆ سەر ناسنامەی نەتەوەی سەردەست وەک ئامانجی ستراتیجی ناسیۆنالیزمی خۆیان بوو. تاوەکوو بە سانایی گۆڕانکاریی دیمۆگرافی لە خاکی کوردستان بکەن و دەست بەسەر سەرچاوەکانی وزەی وەک نەوت و گاز و ئاودا بگرن.

بۆ ئەم مەبەستەش سەرەتا پەنایان بردە بەر هەندێک لەو ڕۆشنبیرە کوردانە، کە لە ڕووی بیر و هزری سیاسییەوە بە ئایدۆلۆجیای ناوەندی دەسەڵاتداری وڵاتەکەیان ئەسیمیلە کرابوون. دواتریش لە ڕێگای هەندێک ڕۆژهەڵاتناسی وەک مینۆرسکی و ئۆسکارمان و مەکێنزی بە توێژینەوە نازانستییەکانیان لەسەر مێژووی نەتەوەی کورد و فەرهەنگ و زمانەکەی، دواتریش دەزگا هەواڵگرییەکانی دەوڵەتانی ناوچە لە ڕێگای ئایدۆلۆجیای ئایینییەوە، بەتایبەت ئیسلام، بە نکۆڵیکردن لە کوردبوونی گرووپە کوردییە ڕەسەنەکانی وەک زازاکی، هەورامی، لەک و لوڕ تا دەگات بەوەی کە حاشا لە کوردبوونی ئێزیدی و شەبەک و فەیلی و کاکەییەکانیش بکەن. هەموو ئەمانەبە بیانووی ئەوەی کە ئەم گرووپە کوردییانە زارەکانیان لە کوردی ناوەند/سۆرانی جیاوازە. ئەوان زمانی کوردی بە هەڕەشە دەزانن لەسەر ئاساییشی نەتەوەیی خۆیان و پێیان وایە دواجار بە دداننان بە ناسنامە و زمانی کوردی وڵاتەکەیان پارچەپارچە دەبێت، بۆیە دەیانەوێت بۆ هەمیشە زمانی کوردی زمانێکی لەتلەتکراو و سەرکوتکراو و ژێردەستە بێت.

لە سەد ساڵی ڕابردوودا ئەم زار و بنزارە کوردییانە بە پلان و ئەجێندای نەتەوەی دەسەڵاتدار وەک شەڕی تایبەت بەرانبەر بە سیاسەتی جینۆسایدی کەلتووری و توانەوەى زمانی کوردی لە برەودایە، تەنانەت گەیشتە ئەو ڕادەیەی ئاخێوەرانی کوردی و زارەکانیان زیندانی بکرێن و لەسێدارە بدرێن، وێڕای هەوڵی بەردەوامی جینۆسایدی کەلتووری نەتەوەییمان. هاوکات هەوڵی ئەوەیان داوە ئەسیمیلاسیۆنی زار و بنزارە کوردییەکان بکەن لەسەر بنەمای تیۆرەکانی مەکێنزی و مینۆرسکی و هاوڕاکانیان لەنێو ڕۆشنبیرانی کورد (وەک: محەمەد موکری و میهرداد ئیزەدی و ڕەشید یاسەمی و مەردۆخی #سنە#یی)، هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بوون کە ئەم زارە کوردییانە وەک زمانی سەربەخۆ و جیاواز یان بە کۆمەڵەزمانی کوردی بناسێنن. ئێستاش بەشێک لە ڕووناکبیرانی کورد پێیان وایە قسەکردن لەسەر زارە کوردییەکان جۆرێکە لە تەحقیرکردن و پەراوێزخستنی گرووپەکانی تر. لە کاتێکدا ئێمە دەزانین لە نەبوونی زمانی یەکگرتووی کوردی بۆ هەموو کوردانی بەشەکانی تری کوردستان زارەکان ڕۆڵی زمانی ستاندارد دەگێڕن، نموونەش ڕەوشی زمانی کوردی (زاری کرمانجی لە ڕۆژاوای کوردستان دا)، کە ساڵانێکە لە دوای جاڕدانی دەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە ڕۆژاوای کوردستان دا، چووەتە بواری جێبەجێکردن لە فەرمانگە حکومییەکانی وەک دادگاکان و پەروەردە و فێرکردن و کەناڵەکانی سۆشیال میدیا.

دیارە ڕەوشی زمانی کوردی لە بەشەکانی تری کوردستان لە تورکیا و سووریا دا، لەبەر نەناساندنی زمانی کوردی بەفەرمی، بۆیە بەناچاری ڕووناکبیران و نووسەرانی کوردانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا و باکوور، بە زمانی نەتەوەی دەسەڵاتدار خوێندویانە و نووسیویانە، سەرەڕای ئەمە هەر لە ڕێگای زمانەکانی عەرەبی و تورکی و فارسییەوە خزمەتێکی زۆریان بە زمان و کەلتوور و فەرهەنگی کوردی کردووە، بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکانی دەرەوەی جوگرافیای کوردستان وەک خوراسان و مازەندەران، تەنانەت #تاران#-ی پایتەختی ئێرانش.

ناسیۆنالیزمی نەتەوەی سەردەست پێی وایە گەلی کورد نەتەوە نییە، بۆیە هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان نەتەوەی کورد پارچەپارچە بکەن، وەک کەمینە نەتەوەیەکی بێدەسەڵاتی بهێڵنەوە. ئەم پەتایە هێشتا لە سایەی جیهانگیریی و سۆشیال میدیادا لای هەندێک لە میدیاکار و ڕۆژنامەنووسەوە برەوی هەیە. هاوکات هەندێک کەس پێیان وایە زمانی کوردی دوای هاتنی ئیسلام بۆ کوردستان سەری هەڵداوە، چونکە بەر لەو قۆناغە هیچ تێکستێک بە زمانی کوردی نابینرێت، یان وەک بەڵگەیەک لەبەردەستماندا نییە.

لە ڕاستیدا ئەوانەی بەر لە هاتنی ئایینی ئیسلام بۆ کوردستان ڕەگوڕیشەی زمانی کوردییان پاراست، ئەگەر زۆر دوور نەڕۆین بۆ دەقەکانی ئاڤێستای ئایینی زەردەشتییەکان، ئەوا لەسەر ئایینی کوردانی ئێزیدی بوون، یان ئایینی کوردانی یارسان، لە ڕێگای ئایینەکەیانەوە زمانەکەیان پاراست. تا ڕادەیەکی زۆریش بوونی ئایینی یارسان بە زاری گۆران ڕۆڵێکی باشی گێڕاوە لە پاراستنی زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا.

کوردی موسڵمان سەبارەت بە موسڵمان بوونی لەناو گەلانی موسڵمانی نەتەوەی سەردەستدا بە ڕێژەیەکی زۆر توانەوە، باشترین نموونەش، دکتۆر تۆسنێ ڕەشید، لە وتووێژێکماندا دەڵێت: مانەوەی زمانی کوردی لەناو کوردانی ئێزیدی لە ئەرمەنستان و گورجستان بەهۆی ئایینەکەیانەوە بووە، ڕێک پێچەوانەی کوردانی ئازەربایجان کە ژمارەیان چەندانجار زیاتر بوو، بەڵام دواجار ئەسیمیلە بوون و توانەوە. ئێستا ڕێژەی ئاخێوەرانی زمانی کوردی لە ئازەربایجان دا ناگاتە ڕێژەی 2%، ئەمەش سەبارەت بە کاریگەریی و هاوبەشی ئایینی بووە لەگەڵ تورکە ئازەرییەکان.

بەدڵنیاییەوە بوونی چەند مەلا و سۆفییەکی کورد وەکوو بابەتاهیری عوریان و #ئەحمەدی خانی# و #مەلای جزیری# و #نالی#، لە حوجرە و مەدرەسە ئایینییەکاندا ڕۆڵیان هەبوو لە پاراستنی زمانی کوردی لە ڕێگای دەقە هۆنراوەییەکانیاندا، بەڵام فەزڵەکە بۆ ئایینی ئیسلام ناگەڕێتەوە، چونکە هەمیشە عەرەبی موسڵمان زمانی کوردی پێ زمانی دێوو درنج و جنۆکە بووە و عەجەمی موسڵمانیش زمانی کوردی بە زمانی دۆزەخ (شوبهاند)ووە.
زمانی کوردی هەر لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی پاشایەتی لە ئێراق دا تا دەگاتە بەر لە ڕووخانی ڕژێمی #سەددام حسێن# لە ڕەوشێکی نالەباردا بوو، بە زۆر شێواز دژایەتی کراوە و هەوڵی توانەوەی دراوە، بەڵام ئێستا لە دەستووری نوێی ئێراق دا بە ڕەسمی دانی پێدانراوە. بەڵام پرسیار لەوەدایە، لەم ڕەوشەی نەبوونی زمانی ستاندارد و ئەلفابێتای ستاندارد و ڕێنووسی ستاندارد، تا چەند پەروەردە و خوێندن بە زار و بنزارە کوردییەکان چ لە ئێستا و چ لە داهاتوودا خزمەت بە زمانی یەکگرتووی کوردی دەکات؟ [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 3 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 11-07-2024
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 11-07-2024 (0 سال)
Publication Type: Born-digital
شهرها: سلیمانیە
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: مشکل کرد
کتاب: ادبی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 98%
98%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 17-07-2024 أڕا( هومام تاهیر )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( شەنە بەکر ): أڕا17-07-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 3 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 524,220
 شؤمارە عەسگەل  106,118
 کتاووەل 19,752
فایل های مرتبط 99,187
Video 1,439
زبان
کوردیی ناوەڕاست 
300,606

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,757

هەورامی 
65,717

عربي 
28,771

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,173

فارسی 
8,354

English 
7,155

Türkçe 
3,567

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - مردان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - ملت - کرد  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  وەڵگەنۆمەل - اقلیم - Belgium  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - شاعر  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - نویسندە  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - زندان سیاسی  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.437 ثانیه(اێس)