ئاشقی گۆلکێ بەستییەوە
لە#کۆیە# ئەگەر کچێک مێردی بە کوڕان نەکات دەوترێت: #کێ دەڵێ گۆلکی نییە#، لە#هەولێر#ێ دەوترێت: ئاشقی گۆلکی بەستییەوە، هەمان ناوەرۆکی ئیدیۆمەکەی کۆیەی هەیە، چونکە ئەو مانگایەی کە گۆلکی هەیە ئەگەر شیرەکەی هەڵبگرێتەوە بۆ گۆلکەکەی، کابانەکە گۆلکەکە دەخاتە بەر مانگاکە تاوەکوو شیرەکەی بەربداتەوە، ئینجا دەست بەدۆشینی دەکات، یان زۆر جاران واڕێکەوتووە کەسێک کارێک بۆ کەسێک ناکات بەڵام بەهۆی کیژێکییەوە یان خوشکێکییەوە ئەو کارەی بۆ دەکرێت و خەڵکیش بەتەوسەوە دەڵێن: ئاشقی گۆلکێ بەستییەوە.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 30 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!