ئاو دەزانی ئاوەدانی لە کێیە؟
لە کوردەوارییدا وتەیەکی باو هەیە دەڵێت: ئاو و ئاوەدانی، بۆیە زۆربەی لادێ و گوندەکانی کوردستان لەسەر کانی و کانیاوەکاندا یان کارێز و ڕووبار و ڕووبارۆچکە و سەر چۆم و چەمەکاندا بوونیاتنراون و دامەزرێنراون، هەندێک لە ئاوەدانییەکانیش بەناوی کانیلە و کانییەکەوەن وەکوو: کانی سپیلکە، #کانی ڕەش#، کانی زەرد، ڕەشە کانی، کانی شۆک، کانی بی، کانی توو، کانی کەوان، کانی سوێسکە، کانی ئاسکان و ...تاد، ئەو ئیدیۆمەی سەرەوە بۆ ئەوە هاتووە کە هیچ ئاوێک نییە کە ئاوەدانی و گوند و ئاوایی و لادێ و شارەدێیەکی لەسەر درووست نەکرا بێت بۆیە وتراوە: ئاو دەزانی ئاوەدانی لە کێیە؟. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 75 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!