ئەگەر هەیبێ زێڕی کولینێ، دەگ مەندەبووربی نەچییە بن نوێنێ.
مەندەبوور: بۆ کەسی تەمەڵی کارنەکەر بەکاردێت کە تەواو بێزراوبێت، کولین: جێگەی ئازوقە و پێویستی خواردنی ماڵ. واتە: ئەگەر کەسێک ئازووقە و سامان و ماڵی زۆر بێت، پێویست ناکات کار بکات و خۆی ماندوو بکات، تا کۆتایی تەمەنی لەبن جێگەدابێت لێی نابڕێت. بۆ کەسێکی کارنەکەری دەوڵەمەند بەکاردێت. [1]