پردی دیجلە (بە تورکی: Dicle Köprüsü ; بە کوردی: Pira Dehderî) پردێکی مێژووییە لە #ئامەد# بەسەر ڕووباری دیجلە دەڕوانێت. درووستکردنی پردەکە لە ساڵی 1065 تەواو بووە، ژمارەی دە کەوانەیە و درێژی کۆی گشتی 178 مەتر (584 پێ)، هەندێکجار پێی دەگوترێت پردی سیلڤانە بەهۆی ئەوەی شوێنەکەی لەسەر ڕێگای سیلڤانە.
پردەکە لەلایەن نیزامەدین و موئەیەد ئەلدەولە لە سەردەمی شانشینی کورد، سەردەمی میرنشینی مەروانییەکان (990-1085) لەلایەن تەلارساز یوسف کوڕی عوبێد کوڕی سەندجار لە ساڵی 1065 درووستکراوە.
بەهۆی تایبەتمەندییە مێژووییەکەیەوە، دوای درووستکردنی پردی مەروانیدز، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بەسەر پردەکەدا ڕاگیراوە. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 147 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!