پێلەقا هورگانێنێیان پێ کرد
زۆر ئیدیۆمی هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە لە ناوچەکانی تری کوردستان هەیە و وتراوە: تێلا تڕێنیان کرد، شەق تڕێنیان کرد، ئارەقەی شین و مۆریان پێ ڕشت، ورگیان دڕی، قونیان دڕی و...تاد، مرۆڤ قاچی بەرز بکاتەوە و دایبگرێتەوە چ بۆ پەستانەوەی خۆڵ و گڵی سەر بانی و سەرگۆڕان بێت یان بۆ داگرتنی فەردە کایان بێت پێی دەوترێت: پێلەقە، پێلەقا، ئەگەر کەسێک بکەوێتە سەر زەوی و بە بەرزکردنەوەی قاچەکان لێی بدرێت واتە: بە پێلەقە لێی دەدرێت، ئەوە لە ناوچەی #موکریان# بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک لوتبەرزی بشکێنرێت و باشی تێ هەڵبدرێت و بکەوێتە بەر دەست و پێیان دەوترێت: پێلەقا هورگانێنێیان پێ کرد. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 6 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!