کوڕی کەلێنان دیارە
وتراوە: کوڕی تاریکەشەوێیە، کوڕی لێقەومانێیە، شیری پشتی کەندووە، مەمەندییە، پیاوی لێقەومانێیە، کوڕی ڕۆژی تەنگانەیە، سەری پێ بسپێرە و...تاد، لێرەش کەڵێن: کە لەبەری نێوان شاخانە، قڵیشی دیواران، ڕەبەت و بۆسە و پەنایە، ئەو کەسانەی شارەزای ناوچەیەکن و هەموو قوژبن و کەلێنێکی دەزانن و تەی دەکەن، وەکوو شیری پشتی کەندوو بەکاردەهێنرێن بۆ تێکدان و ئاژاوە نانەوە و ڕاسپاردنیان بۆ کارێکی قوورس و زەحمەتی بە هەموو کوڕەکی ناکرێت تەنیا بەو کوڕانە نەبێت و کە چوست و چالاک و لێزان و شارەزا و مەردن بۆ ئەو کارە بۆ ئەو جۆرە کوڕانە وتراوە: کوڕی کەلێنان دیارە. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 66 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!