دەستنووسی پەرتووکێکی حەسەن بەرزنجی بە دەستخەتی: خۆی ساڵی1714زاینی
ناوی پەرتووک: ساسیة جند الوزارة و حراسة حصن الصدارة
ناوی نووسەر: حەسەن بەرزنجی کوڕی عەبدولکەریم کوڕی محەمەد بەرزنجییە
دەستخستن و ساغکردنەوەی: د. #سامان مستەفا ڕەشید#
بابەتی پەرتووکە: سیاسەت و حوکمڕانی
زمانی دەسنووسەکە: بە زمانی عەرەبی و بە دەستخەتێکی جوانی خودی نووسەر نووسراوە.
ڕێکەوتی تەواوکردنی دەستنووسەکە: نووسەر لە کۆتایی دەستووسەکەدا نووسیویەتی لە ( 15ی زیلحجەی 1126کۆچی کە بەرانبەرە بە#05-09-1714# زاینی بە خەتی خۆی لە نووسینەوە و پاکنووسکردنی بوەتەوە .
نووسەر ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ساڵی 1125کۆچی کە بەرانبەر بە 1713/1714 زاینی دەرفەتی سەردانی قوستەنتینییەی پایتەختی دەوڵەتی عەلییەی بۆ ڕەخساوە.[1]