حەفت دەرپێیە
وتراویشە: حەفت بەڕکە، حەوت گیرفانە، حەفت پەستەکە، حەوت جۆشە، وشەی (حەفت-حەوت) بۆ هەر کەسێک بەکاربهێنرێت گوزارشتە بۆ زۆرزانی و لەبلەبانی و کەس لێی نەباتەوە لە مامەڵەدا، حەوت دەرپێ واتە: بە حەوت شەڕواڵ و پەڕۆ دەری خۆی داپۆشیووە، لە کۆندا کە ژن بەژنێ دەکرا خوشک بەخوشک یان جەرگ بەجەرگ و داش بەداش، هەندێک لە کچەکان دۆخین و بەنەخوێنەکەیان دەکردە گرێکۆرە تاوەکوو براکەیان زووتر بە زاوا بێت، ئینجا خۆیان بەدەستەوە دەدا، یان چەند دەرپێیەکیان لەپێ دەکرد تا گرانتر دامێنی خۆیان ڕادەست بکەن و...تاد، لە سنووری #هەولێر#ێ ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی زۆرزان دەوترێت: حەفت دەرپێیە. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 6 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!