ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، لە 28ی ئەیلوول\6ی ڕەزبەر سوپای تورکیا لە ناوچەی قلابان بە 10 هەزار سەرباز و جاش دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە و دواتر بەبێ ئەنجام پاشەکشەی کردووە. هەپەگە ڕایگەیاند، (هێزەکانی داگیرکەر لە 3ی تشرینی یەکەم\11ی ڕەزبەر دەوروبەری گوندەکانی مەهرین، دریان و ڕژدێ-یان سووتاندووە و خۆیان لە ناوچەکە کشاندووەتەوە.)
دەقی ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
(لە 28ی ئەیلوول\6ی ڕەزبەر سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی کەلا مەمێی سەر بە شارۆچکەی قلابانی شرناخ بە 10 هەزار سەرباز و جاشی گوندەکانی کتێر، دێرا هێنێ و سێگرکێ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە. سوپای تورکی داگیرکەر لە 29ی ئەیلوول\7ی ڕەزبەر سەرباز و جاشەکانی بە کۆپتەر هێناوەتە گوندەکانی دریان، ئاڤیان، ئاخیان، ڕژدێ، مەهرین، گردی ڕۆژنێ، گردی بایراک، دۆڵی هێزل، کانی تۆرشک و گوندی هۆزێ. هێزەکانی داگیرکەر لە 3ی تشرینی یەکەم\11ی ڕەزبەر دەوروبەری گوندەکانی مەهرین، دریان و ڕژدێ-یان سووتاندووە و لە ناوچەکە کشاونەتەوە.
$سوپای تورکیا هەمان ڕۆژ پاشەکشەی کرد$
سوپای تورکی داگیرکەر لە 28ی ئەیلوول\6ی ڕەزبەر لە سنووری پیردوودا-ی سەر بە ناوچەی فەراشینی شارۆچکەی ئەلکێی شرناخ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لەنێوان سەربازانی دوژمن و هێزەکانماندا شەڕێکی سەخت ڕوویداوە. ڕوون نەبووەتەوە لەم شەڕەدا چەند سەرباز کوژران و بریندار بوون. له و شەڕەدا هەڤاڵمان چەکدار ئازاد قارەمانانە هەتا دوایین فیشەکی لە بەرانبەر دوژمن خۆی ڕاگرتووە و شەهید بووە. هەڤاڵمان سەرخوەبوون (سادق حەسەن ڕەشیدی)یش بەبرینداری کەوتووەتە دەستی دوژمن. هەمان ڕۆژ ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکە پاشەکشەی کردووە.
$ناسنامەی هەڤاڵی شەهیدمان وەهایە:$
ناسناو: چەکدار ئازاد
ناو و پاشناو: فەردی مووسلوو
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: سەمیهە - شەوکەت
شوێن و کاتی شەهیدبوون: شرناخ - 28ی ئەیلوولی 2018\6ی ڕەزبەر
$ناوچەی نەبرناڤێی سەر بە پاییزاوا بۆمباران کرا$
لە 14ی ئەیلوول\23ی خەرمانان کاتژمێر 22:30 سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەی نەبرناڤ-ی سەر بە شارۆچکەی پاییزاوای وان-ی بۆردومان کرد. لە دوای بۆردومانەکە سوپای تورکی داگیرکەر له بەرەبەیانیی 15ی ئەیلوول\24ی خەرمانان دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک کردووە. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا عەگید گۆیی (ڕۆژهات بابات) تەسلیمی هێزەکانی دوژمن بووە.
لە چەلێ ماکینەیەکی کاری سوپای تورک کرایە ئامانج
لە 3ی ئەیلوول\12ی خەرمانان کاتژمێر 9 هێزەکانمان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی کاری سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجام داوە کە ڕێگەی گردی شووندر-ی لە سنووری دەشتان دروست دەکرد. لە چالاکییەکەدا ماکینەکە تێکشکێنراوە و کارکردنی ڕێگەکە وەستێنراوە.
$ناسنامەی گەریلا شەهیدەکان:$
لە ڕاگەیەنراوی ڕۆژی 26ی ئەیلوولی 2018\4ی ڕەزبەردا دەستنیشانمان کردبوو کە سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی ڕۆژدەرە-ی دێرسم دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە و لە ئەنجامی بۆمباراندا 4 هەڤاڵمان شەهید بوون. ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان وەهایە:
1. ناسناو: ئارژین مالازگیرت
ناو و پاشناو: ئاسلی ئاکین
شوێنی لەدایکبوون: مووش
ناوی دایک و باوک: میاسەر کەرەم
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرسم - 17ی ئەیلوولی 2018\26ی خەرمانان
2. ناسناو: ئازیمە چنار
ناو و پاشناو: فاتیمە سالتان
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: تورکی - شێخمووس
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرسم - 17ی ئەیلوولی 2018\26ی خەرمانان
3. ناسناو: دیجلە گلیداگ
ناو و پاشناو: کەسیرە بیلیجی
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: ناهیمە - سەڵاحەدین
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرسم - 17ی ئەیلوولی 2018\26ی خەرمانان
4. ناسناو: سەفقان ئارداهان
ناو و پاشناو: محەمەد ئاشچی
شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبووڵ
ناوی دایک و باوک: گوندوز - نیعمەت
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرسم - 17ی ئەیلوولی 2018\26ی خەرمانان
$فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک لە شوێنی هاوڵاتییانی سیڤیلی گەڤەریان دا$
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرشی ئاسمانییان کردووه: لە 3ی ئەیلوول\11ی ڕەزبەر کاتژمێر 15:30 فڕۆکەجەنگییەکان ناوچەکانی چەمچۆ، شەهید شاهین و وەرخەلێی سەر بە هەرێمی زاپ-یان بۆردومان کردووە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. لە هەمان ڕۆژدا کاتژمێر 19:50 فڕۆکە جەنگییەکان دەوروبەری گوندی ستوون-ی سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگیان بۆردومان کردووە. لەم بۆردومانەدا ئاگر لە ڕەز و باخی گوندنشینان کەوتووەتەوە.)[1]
#04-10-2018#