ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی شەڕی دواهەمین قۆناغی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر لە چوارچێوەی (شەڕی نەهێشتی تێرۆر)ی بڵاوکردەوە. قەسەدە ڕایگەیاند، 18 چەتەی دیکەی #داعش# لە سنووری دێرەزۆر کوژراون.
دەقی ڕاگەیەنراوی قەسەدە:
بەرەی باخۆز
لەنێوان هێزەکانمان و چەتەکانی داعش شەڕێک ڕوویداوە. #شەڕڤان#انی ئێمە 700 مەتر پێشڕەوییان کردووە و لە 5 شوێنی تازە جێگیر بوون.
شەڕڤانانمان هێرشەکانی داعشیان شکاندووە و لەم بەرەیە 2 چەتەیان کوشتووە. چەتەکان بە چەکی قورس هێرشیان کردووە. فڕۆکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەییش لە بنکەکانی چەتەکانیان داوە و لە ناوچەکە شەڕ بەردەوامە.
بەرەی حەجین
دوای چەندین شەڕی سەخت، زۆر تێرۆریست کوژران. شەڕڤانانی ئێمە 400 مەتر پێشڕەوییان کردووە و لە 10 شوێنی تازە جێگیر بوون. شەڕڤانانمان مینێکی تێرۆیستانیان پووچەڵ کردووەتەوە، هەروەها فڕۆکەیەکی سیخووڕیی تێرۆریستانیان خستووەتە خوارەوە.
تێرۆریستان بە دۆشکە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانمان، بەڵام هیچ زیانێک بە شەڕڤانانی ئێمە نەگەیشتووە. شەڕڤانان وەڵامی ئەم هێرشەیان داوەتەوە و دەربارەی ئەنجامەکانی ئەم هێرشە هیچ ئاگاییەکی ڕوون بەدەستنەخراوە. فڕۆکەکانی هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەییش هێرشیان کردووەتە سەر زۆر بنکەی تێرۆریستان.
ئامار
- 18 چەتە کوژران.
- فڕۆکەکانی هاوپەیمانان 10 شوێنیان بۆردومان کردووە.
- هاوەنێکی تێرۆریستان لەناوبراوە، فڕۆکەیەکی سیخووڕی خراوەتە خوارەوە و 3 بنکەی تێرۆریستان ڕووخێنراون.
- مینێکی تێرۆیستان پووچەڵ کراوەتەوە.[1]
#04-10-2018#