ناوی محەمەد کوڕی مەحمود ئەفەندی ڕەسامە، ساڵی 1921 و کاتێک خێزانەکەیان ئاوارەو دەربەدەر بوون، لە شاری #قودس# لەدایک بووەو ئەم نازناوەی پێبەخشراوە. لە تەمەنی شەش ساڵیدا لە شاری #موسڵ# چووەتە قوتابخانە و ساڵی دواتر خێزانەکەیان گەڕاوەتەوە بۆ #سلێمانی# و لەوێ درێژەی بەخوێندن داوە. پلەی سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانی تەواوکرد و پاشان لەبەغدا چووە قوتابخانەی سەربازی و دوای دوو ساڵ خوێندن ساڵی 1941 بەپلەی (نائب زابت) لە#هەولێر# دامەزرا. ساڵی 1942 بوو بە ئەفسەر و ڕەوانەی #ڕواندز# کرا. لەوێ لەگەڵ هاوڕێ نیشتمانپەروەرەکانییدا کەوتنە بڵاوکردنەوەی بیری کوردایەتی و ساڵی 1943 پەیوەندی کرد بەبزووتنەوە چەکدارییەکەی ناوچەی (بارزان) ەوە. پاش شکستهێنانی ئەو بزووتنەوەیە خۆی گەیاندە #مەهاباد# و لەناو ڕیزەکانی سوپای کۆمارە خودموختارەکەی مەهاباددا خزمەتی زۆری کرد و ئازایەتییەکی زۆری نواند، لەبەر ئازایی و دڵسۆزی ئەم ئەفسەرە تێکۆشەرە میری مەهاباد کردی بەنەقیب. شان بەشانی ئەمەش لە بواری ڕامیاری و ڕۆشنبیریدا ڕۆڵی گەورەی بینی و کرا بەسەرۆکی (یەکێتیی لاوانی کوردستان) لە ناوچەی #سەقز# و بانە. شەهید محەمەد قودسی لەوتار نووسین و وتار خوێندنەوەدا بەهرەیەکی گەورەی هەبوو، بۆیە ناویان لێنابوو (هێڵیبی شۆڕشی کوردستان) ئەم لاوە ڕۆشنبیرە لە بواری چیرۆک نووسینیشدا سەلیقەیەکی چاکی هەبوو. چیرۆکی بڵاوکراوەی هەیە و لە گۆڤاری گەلاوێژدا چەند بەرهەمێکی بڵاوکراونەتەوە. پاش ئەوەی هێزەکانی شای ئێران کۆماری (مەهاباد) یان خەڵتانی خوێن کرد، محەمەد قودسی و سێ هاوڕێکەی (مستەفا خۆشناو، خەیروڵا عەبدولکەریم، عیززەت عەبدولعەزیز) کەوتنەدەست کاربەدەستانی ئێراق و لە19ی حوزەیرانی ساڵی 1947دا لەسێدارەدران. گەورەترین سامانی لەپاش بەجێماوی ئەم چوار قارەمانە نامە پیرۆزەکەیانە کە ڕۆژی 18ی حوزەیرانی ساڵی 1947 نووسیویانە و تێیدا ئامۆژگاری نەوەکانی دوای خۆیان ئەکەن کەدڵسۆزی کورد و کوردستان بن.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 20,409 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!