لە ڕۆژی #03-05-1961# لە شارۆچکەی سیلوانی سەربە شاری #ئامەد# لەدایکبووە لە ساڵی 1991 بووە بەئەندامی #پەڕڵەمانی تورکیا# و ساڵی 1994 بەتۆمەتی سوێندخواردن بە زمانی کوردی لە پەڕڵەمان بە 15ساڵ زیندانیکردن سزادرا و بەهۆی حەسانەی ئەندام پەڕڵەمانبوونی زیندانیکردنی بۆ سێ ساڵی تر دواخراو بەهۆی هەوڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکانەوە لە ساڵی 2004 و دوای ئەوەی 10ساڵ لە زیندان مایەوە ئازادکرا.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/199/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=0001.JPG=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/199/0001.JPG=KTML_Photo_End=
بەهۆی هەوڵ و ماندوبوونەکانی لەپێناو چەسپاندنی دیموکراسی لە تورکیا و دەستەبەرکردنی مافی کوردان تا ئێستا لەیلا زانا پتر لە 6 خەڵاتی گرنگی جیهانی بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 1995 و لەلایەن پەڕڵەمانی یەکێتی ئەوروپاوە خەڵاتی سەخارۆفی ئەو یەکێتییە پێشکەشی لەیلا زانا کرا بەڵام بەهۆی زیندانیبوونی تا ساڵی 2004 نەیتوانی خەڵاتەکە وەربگرێت.
هاوکات خەڵاتی دەزگای ڕافتۆی نەرویجی بۆ ئاشتی لە ساڵی 1994 و خەڵاتی ڤاڵدۆستی ئیتاڵی بۆ مافی مرۆڤ لە ساڵی 1996 و خەڵاتی ئاخنی ئەڵمانی بۆ ئازادی ڕادەربڕین لە ساڵی 1996 وەرگرتووە و وەک کاندیدێک بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ لە ساڵانی 1995-1998 بووە.
لەیلا زانا هاوژینی سیاسەتمەداری بەناوبانگ #مەهدی زانا#یە.
ڕۆژی #21-11-2017# پەڕڵەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە لەیلا زانا سەندەوە.