ناوی ئەحمەد کوڕی فەتاح بەگی حاجی ئیبراهیم بەگی مەحمود بەگی ساحێبقڕانە، هەر لە منداڵییەوە دەستی کردووە بە خوێندن و لە قوتابخانەی سەرەتایی و ڕوشدیەی عەسکەری و مزگەوتەکاندا خوێندویەتی، لەخوێندندا زۆر زیرەک بووە، هەر لە منداڵییەوە ئارەزووی هۆنراوەی بووە و حەزی لەهۆنراوە وتن کردووە و لە ساڵی 1892 یەکەم هۆنراوەی وتووەو بەردەوام بووە لەسەری تا ساڵی 1915 کە ساڵی داگیرکردن بووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/725/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=حەمدی ساحێبقڕان=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/725/0002.JPG=KTML_Photo_End=
حکومەتی ئەو سەردەمە ماڵەکەی داگیرکردووە و هەر بەو بۆنەیەوە پەرتووکخانە گەورەکەی سووتاوە بەمەش هەوڵ و تەقەلای بیست و چوار ساڵی لەکیس ئەچێ، ئەحمەد بەگ لە هۆنراوەدا نازناوی (حەمدی) بۆخۆی هەڵبژاردووە.
ئەم شاعیرە مرۆڤێکی خاوەن بیروباوەڕ بوو، ڕێگاو ڕەوشتی تایبەت بەخۆی هەبووە، بۆ پاراستنی ئەمەش ئازاری زۆری چەشتووە، لە سەردەمی تورکەکاندا بەدرێژایی تەمەنی بیروڕاکانی بەپێچەوانەوەی شێخی نەمرەوە بووە و بەربەرەکانی کردووە، سەرەنجام کاتێک ئینگلیزەکان لەگەڵ شێخ مەحمود تێکچوون، شێخ داوای یارمەتیی لەحەمدی کردووە ئەویش کە زانی ئیش و کار بەڕاستی ئەڕوا بەڕێوە و لەبەرژەوەندی گەلی کورددا لەگەڵی ڕێک کەوت و یارمەتیی دا، کاتێک کە شێخ بەدیل ئەگیرێ و بەبرینداری ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، پاشان ڕەوانەی هیندستان دەکرێت، حەمدی شاعیریش ڕوو لەکەژو کێوەکانی کوردستان دەکات و مەردانە خێزانەکەی شێخی نەمریش دەرباز ئەکات.
حەمدی گەلێک نەهامەتی و ئازاری لە پێناوی گەلەکەیدا چەشتووە و هەموو سەروەت و سامانی لەو پێناوەدا دانا، تا لە شەوی پێنجشەممە #12-11-1936# بەهۆی وەستانی دڵەوە کۆچی دوایی کرد و ماڵاوایی لە ژیان کرد. [1]