لە زاری خۆیەوە:
لەساڵی #01-05-1985# لەشاری #کەلار# لەدایکبووە.
دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی #خانەقین# 2008- 2009. هەموو قۆناغەکان بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی پەیمانگە. ساڵانە خەڵاتی یەکەمی پەیمانگەم وەرگرتووە. هەموو ساڵەکان بەشداریی پێشانگا و چالاکیی ساڵانەی پەیمانگام کرووە.
سەرەتای دەستپێکردنی هونەریم لە (سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار)ەوە بووە.
ئێستا مامۆستای نیگارکێشان لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی کفری.
لەساڵی(2011)ەوە مامۆستا و ڕاهێنەرم لە بەشی شێوەکاری سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار.
خاوەنی پیشانگاییەکی تایبەتم ساڵی2004
لە ساڵی (2002)ەوە تا ئێستا، لە زیاتر لە 50 پیشانگای هاوبەش بەشداربووم. لەگەڵ شێوەکارە لاوەکان و هونەرمەندانی کوردستان لە پارێزگاکانی(#هەولێر#، #کەرکووک#، #سلێمانی# و #دهۆک#) و شارەکانی تری کوردستان.
لە ساڵی (2005)ەوە شیعردەنووسم.
لە هەندێ ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا شیعر و نووسینەکانم بڵاو کردووەتەوە.
کۆمەڵەشیعرێکم چاپکردووە بە ناونیشانی (#پۆرترێتی ئەندێشەکانی فڕین#) 2014تاران
ئەمساڵی2018 کتێبێکی نوێی شیعرم چاپ دەکەم.
بابەت و وتار لەبارەی هونەر و ئەدەبەوە دەنووسم.
جار جار دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ هونەرمەندان و ئەدیباندا سازدەکەم بۆ گۆڤار و ڕۆژنامەکان.
لە چەندان فیستیڤاڵی شیعریدا خەڵاتی پلەی(یەکەم و دووهەم، سێیەم)م وەرگرتووە.
لە هەژدەهەمین (فیستیڤاڵی گەلاوێژ) بە قەسیدەشیعر بەشدار بووم.
چەندجارێک خەڵات و ڕێزلێنانم پێبەخشراوە لە پای کاروچالاکی و نووسینم لە هونەرشێوەکاری و ئەدەبی شیعردا.
هیوادارم لەداهاتوودا بتوانم لەڕێگەی
تابلۆ وکارە هونەرییەکانمەوە خزمەتێک بە کەلتووری وڵاتەکەم بکەم
هەروەها ئومێددەکەم بتوانم لە شیعریشدا جێگەی دەستم دیار بێت.