ناسراوە بە موقەدەم کاکەرەش، ساڵی 1971 لەگەرەکی شۆریجەی شاری #کەرکووک# لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکردووە، بەلێهاتوویی و بەقارەمانێتی خۆی پلەکانی پێشمەرگایەتی و ئەفسەری بڕیووە تا پلەی موقەدەم شەهید یەکێکبوو لەوکەسایەتییە گەورەو لەخۆبوردووانەی لەهەموو ئەرک و فەرمانەکانیدا جێدەستی دیاربوو، بەردەوام لەهەوڵی چەسپاندنی یاساو پاراستنی هاووڵاتیاندا بوو، شەهیدی فەرماندە وەک ئەندازیارێکی لێهاتوو هەردەم کلتووری خۆشەویستی خەڵک و خاک و کلتووری خۆراگری و سەرسەختی بەرامبەر دوژمنانی ئازادیی و سەربەزیی و سەرفرازیی و دەرچووان لەیاساو تیرۆریستانی پێکەوە گرێدابوو، هەربۆیە لەخۆبوردووانە هەمیشە هەنگاوی یەکەمی هەڵمەتبردنی لەنێو هاورێکانیدا هەڵدەبژاردوو هەر لەوپێناوەشدا ڕۆژی #11-09-2007# لەناوچەی قەرەتەپەی سنووری هەرێمی کوردستان بوو بەیەکەم ئەفسەری شەهیدی دیاریکردنی سنووری هەرێم و بەدەستی ڕەشی تیرۆریستان شەهیدکرا.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 8,752 dəfə baxılıb