پزیشک و سیاسییەکی کورد و ئەندامی #کۆمەڵەی تەعالی کوردستان# بووە، ساڵی 1881 لە شاری #ئامەد# لەدایکبووە. لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری تورکیادا ڕوو لە قاهیرە دەکات و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ تورکیا و بەشداریی شۆڕشی چیای ئاگری (1930-1932) دەکات. دوای تێشکانی شۆڕش، دەچێتە پاریس و لەوێ پەرتووکێک بەناوی (پرسی کورد) ەوە دەنووسێت و لە 1933 دا بڵاوی دەکاتەوە. پاشان وازی لە کوردایەتی هێناوە و کەمالیستاکان دەیبەخشن و ڕێگەی پێدەدەن بگەڕێتەوە بۆ تورکیا. ساڵی 1960 کۆچی دوایی کردووە.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 2,509 dəfə baxılıb