لەدایکبووی ساڵی 1973 لە گوندی کورکا لە شارۆچکەی #زاخۆ#، لە ساڵی 1975 بەهۆی هێرشی ڕژێمی بەعس ئاوارەی ئێران دەبێت و تا ساڵی 1999 لەوێ مایەوە، خوێندنی خوی لە ئێران تەواو کردووە و ساڵی 1995 بەشداری خولێکی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران کردووە، لە شانۆ و تەلەفزیون و سینەما کاری لە ئێران و کوردستان کاری کردووە. فیلمەکانی بەشداری لە زۆر فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە وەکو: فیستیڤاڵی ڕیودی ژانێرۆ لە بەرازیل، فیستیڤاڵ لایپزیک لە ئەلمانیا و فیستیڤاڵی فیلمی کوتاە تهران لە ئیران، فیستیڤاڵی ڕۆتردام لە هۆڵندا، فیستیڤاڵی مونس لە بەلژیکا، فیستیڤاڵی فەجر لە ئێران، فیستیڤاڵی قاهیرە لە میسر، فیستیڤاڵی میلانۆ لە ئیتالیا، فیستیڤاڵی تایتانیکا لە هەنگاریا، فیستیڤاڵ دلهی لە هیندستان و چەند فیستیڤاڵێکی دیکەی سینەمایی. دەرهێنەر بەرِێوەبەری یەکەمین فستیڤالی کورتە فیلمی کوردستان لە #هەولێر# بووە کە سەتەلایەتی کوردستان تی ڤی سازی کرد.
فیلمەکانی دەرهێنەر: فرینی دەبدەبەکان 1997- بێتاکام - 37 خولەک، بەرهەمی تەلەفزیونی مهاباد ئیران. دەریچک 1998 - بێتاکام 43 خولەک بەرهەمی تەلەفزێونی مهاباد ئیران وخەڵاتی دووهەمی لە فیستیڤاڵی تەلەفزیۆنی ئێران لە ساڵی 1999 بەدەستهێناوە. دەما باران بێت 2000 - دی ڤی کام 29 خولەک بەرهەمی سەتەلایەتی کوردستان تی ڤی. بازگە 2002 - دی ڤی کام 18 خولەک بەرهەمی کوردستان تی ڤی، خەڵاتی باشترین دەرهێنەر لە فیستیڤاڵی بەغدا. گەف 2003 - دی ڤی کام 23 خولەک بەرهەمی کوردستان تی ڤی، خەڵاتی باشترین فیلم لە فیستیڤالی بەغدا ساڵی 2005 و خەڵاتی ڕێزلێنان لە فیستیڤاڵی #سلێمانی# 2004. فیلمی سینەمایی پەرینەوە لە غوبار 2006 - 35 م م - 75 خولەک بەرهەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای نارین فیلم، ئەم فلیمە ئەم خەڵاتانەی بەدەستهێناوە:
- خەڵاتی باشترین دەرەێنەر لە فیستیڤاڵی سینەمایی سەنگاپور.
- خەڵاتی ڕەخنەگران لە فیستیڤاڵی سینەمایی سەنگاپوور.
- خەڵاتی زێرینی ئەلحەمرا وەک باشترین فیلم لە فیستیڤاڵی گرانادای ئیسپانی.
- خەڵاتی برۆنزی بۆ نمایشکردنی لە وڵاتی ئیسپانیا لە فیستیڤاڵی گرانادای ئیسپانی.
- خەڵاتی لێژنەی دادوەران لە خولی نۆیەمی فیستیڤاڵی سینەمایی دلهی لە وڵاتی هیندستان.
- خەڵاتی زێرین وەک باشترین فیلم لە فیستیڤاڵی سینەمایی ئەندۆنیسیا.
فیلمی (پەرینەوە لە غوبار) یەکەم بەرهەمی سینەمایی بڵندی دەرهێنەر (شەوکەت ئەمین کورکی)یە کە کاری وێنەگرتنی لە لایەن وێنەگری ڕۆژهەڵاتی کوردستان (تورەج ئەسلانی) کراوە.