ناو: خالید
ناوی باوک: سەلام سەعید
نازناو: خالید شوانی
$ژیاننامە$
لەدایکبوون.. کەرکووک 1975.
خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەی لە کەرکووک تەواوکردووە.
دەرچوی کۆلێژی یاسای زانکۆی بەغدا.
ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان.
ئەندامی یەکێتی مافپەروەرانی کوردستان.
پارێزەری بەرنامەی (کەیسی بەرگریکردن لە لادانی نەوجەوانانی منداڵپارێزی کوردستان -کەرکووک).
ئەندامی ی.ن.ک
ئەندامی پەڕڵەمانی عیراق - لیستی هاوپەیمانی کوردستان - نوێنەری کەرکووک.
بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەڕڵەمان.
ئەندامی لیژنەی چاودێری جێبەجێکردنی مادەی (140)ی دەستور.
نوێنەری کورد لە لیژنەی مادەی (23) ی (تقصی الحقائق).
ئەندامی یەکێتی پەڕڵەمانتارانی کوردستان و عیراق.
بەشداریکردن لە زۆربەی ئەو کۆنفرانسانەی لە سەر کەرکووک ئەنجامدراون لە ناوەوە و دەرەوەی عیراق.
چەندین بڕوانامەی ڕێزلێنانی کاری پێ بەخشراوە لەلایەن ڕێکخراوەکانی مەدەنی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مافی مرۆڤ و بوارە یاساییەکان.
ڕۆڵی بەرچاوی گێڕاوە لە دادگایکردنی سەرانی ڕژێمی پێشوو لە بەرامبەر دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق لە کەیسی پاکتاوی ڕەگەزی لە شاری کەرکووک، هەروەها ئامادەبوون وەک شایەتحاڵێک.
چەندین کۆڕو سیمیناری سازکردووە سەبارەت بە شاری کەرکووک.
ڕۆڵی هەبووە لە ناساندنی کەیسی کەرکووک لە ناوەندەکانی بڕیار لە عیراق و دەرەوەدا.
ئەندامی زۆربەی ئەو لیژنانە بووە کە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کەیسی ناوچەکانی ململانێ لە (کەرکووک) لەنێوان هەرێم و بەغدادا.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.
لە ساڵی (2022)ەوە تا ئێستا (2024) وەزیری دادی ئێراقە.