شوێنی لەدایکبوون: دووز- #کەرکووک# 1952.
پیشە: پرۆفیسۆری یاریدەدەر، مامۆستا لەبەشی زمانی کوردی کۆلێژی پەروەردەی- ئیبن ڕوشد- زانکۆی بەغدا.
$بڕوانامە:$
1- بەکالۆریۆس ئاداب- زمانی کوردی، 1978.
2- ماستەر ئاداب- زمانی کوردی- ئەدەب، بەپلەی نایاب، 2001.
3- دکتۆرا فەلسەفە- زمانی کوردی- ئەدەب، بەپلەی نایاب، 2005.
$لە ساڵی (1971)ەوە لەم بوارانەدا کارم کردووە:$
- ڕۆژنامەنووسی (نوسراو، بیستراو، بینراو).
- مامۆستای ئامادەیی.
- مامۆستای زانکۆ.
لە گەلێک لێکۆڵینەوەی زانستی لەکۆنگرەی ئەدەبی و فێستیڤاڵدا بەشداریکردووە.
ئەندامی کۆڕی زانیاری عیراق.
ئەندامی یەکێتی ئەدیبان و نووسەرانی عیراق.
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عیراق.
ئەندامی کۆمەڵەی وەرگێڕانی عیراق.
خاوەنی چوار کتێبە، لەگەڵ کتێبێکی بەرنامەییدا، کەوا لەبەرنامەی خوێندندایە لەبەشی زمانی کوردی لەکۆلێژی پەروەردەی (ئیبن ڕوشد)، زانکۆی بەغدا.
پتر لە 500 وتارو لێکۆڵینەوەی لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکانی بەغداو کوردستاندا بڵاوکردوەتەوە.
لەکۆلێژی ئادابی #خانەقین# لەزانکۆی #سلێمانی# و کۆلێژی زمانی زانکۆی بەغدا وانەی وتووەتەوە.
سەرپەرشتی چەندین نامەی ماجستێری کردووە.
بەشداری لەتاوتوێکردنی چەندین نامەی ماجستێر و دکتۆرا کردووە.
سەرۆک و ئەندامی چەندین لیژنەی زانستی و ئەدەبی.
خاوەنی (13) سوپاسنامەی لەو دەزگایانەدا پێبەخشراوە کەوا تیایاندا کاریکردووە.
لەساڵی (1986) لەسەردەمی ڕژێمی گۆڕبەگۆڕدا فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، نزیکەی (7) مانگ زیندانی کراوە، پاشان کەوتوەتە بەر لێخۆشبوونی گشتی.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سەڵاحەدین - تکریت بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا. [1]