ساڵی 1970 لە شاری #هەولێر# لەدایکبووە و ساڵی 1987 لە ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئیسلامیی و هێزی ئیمامی شافیعی دەبێتە پێشمەرگە و پاش ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە زانکۆی (الحرە)بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست دێنێت و ساڵی 1987 1988 بەشداریی چەند نەبەردییەکی کردووە دژ بە ڕژێمی بەعس، لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک فەرماندەی تیپی (99ی سەربەستی) بەشداری ڕاپەڕینی 1991ی گەلەکەمانی کردووە و لە ئازادکردنی ناوچەکانی کوردستان ڕۆڵی بینیوە و خێزاندارەو دوو منداڵی هەیە و جگە لە زمانی دایک، زمانەکانی: عەرەبی، فارسی، ئەڵمانی و ئینگلیزی دەزانێت و ساڵی 1998 لە وڵاتی نەمسا هەموو قورئانی لەبەر کردووە، چەندین پۆستی حیزبی وەرگرتووە و ئێستاش ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و وتەبێژە و بە نوێنەرایەتی کۆمەڵی ئیسلامیی چووەتە چەندین وڵات.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 9,001 dəfə baxılıb