لە ڕاستیدا (سەنتەری ڕۆشنبیریی بەردەڕەش) بوو بە ناوەندێکی بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری نەتەوەیی و ڕۆشنبیریی خۆجێ و ڕۆشنبیری سەردەم لە ناو ناچەیەکی تارادەیەک پشت گوێ خراو و دوور لە شارستانیەتی ڕۆشنبیری، لە ڕۆ شنبیریی نەتەوەیی و بۆنە نەتەوەییەکان دەتوانم بڵێم سەنتەری ڕۆشنبیریی بەردەڕەش لە پێش ئەو سەنتەرانەیە کەمن دەیا نناسم لە زیندو کردنەوەو یادکرنەوەی بۆنە نەتەوەییەکان لە هەر چوار پارچەی وڵات هەر لە زیندووکردنەوەی کەلە پیاوە ڕۆشنبیرو سەرکردەکانی کورد کەمێژووی نەتەوایە تیمان ڕۆژانی خۆش و نەخۆش و خوێناوی تێدایە، هیچ کات نەبووە ئەم سەنتەرە یادێکی نەتەوەیی گەلەکەمانی یادنە کرد بێتەوە جگە لە وەش (سەنتەری ڕۆشینبری بەردەڕەش) چەند هەڤاڵێکی ڕۆژنامە نووسی پێگەیاندووە، ئەم سەنتەرەش بەهۆی ژمارەیەک نووسەرو ڕۆژنامە نووس بەریۆە دەچی هەوڵیانداوە بەنووسینیش ڕوو لەو ڕەوتە ڕۆشنبیرییەی کوردستان بکەن، بەردەوامبونی خازر کە گۆڤارێکی پێشکەوتووە، لە گۆڤارە بە ناو بانگەکانی کوردستانە ئەوەی خازری سەر خستوە ئەوەیە کە خازر توانیویەتی چەندین قەلەمی جیا جیا بەکار بێنێت و هەریەک بەپێی توانای خۆیان بەشداری لە گۆڤاری خازر دا دەکەن ئەمە نیشانە یەکە لە نیشانە کانی سەرکەوتنی گۆڤاری خازر کە هونەرمەندو بێژە ڕو هەموو ڕا گەیاند کاران و شاعیرو میژوە نووسان و..... هتد تیایدا بەشدارن.
ئەوەی گۆڤاری خازری خویندبێتەوە هەر لە ژمارە یەک تا ئەمرۆ ئەوەی پێش چاو دەکەوێت گۆڤارێکی زۆر دەولەمەندە و بونی قەلەم و توانا جیا جیا کانی تێدا یە، لە وانەیە زۆر برادەران لەسەر ئەوەی ڕۆشنبی ڕکێ یە؟ ڕای جیایان هەبێ وشەیەکی فارسی بەرامبەری ڕوشنفکرە بەڵام مەرج نیە ڕۆشنبیر خوێندەوار بێت، چونکە زۆرن ئەوانەی خاوەن بەلگە نامەن ڕۆشنبیرنین، زۆر هەن ڕۆشنبیری گەورەن چونکە لە خزمەتی ملیلەتە کەیان نین ئێمە بەرۆشنبیریان نازانێن، کە واتە ڕۆشنبیر ئەو کەسەیە ئەو توانایەی کە هەیەتی نجاتە خزمەتی ملیلەتی خۆیەوە.
زۆر جار خەڵکی ئێمە باسی جەهالەت دەکەن من نابینم جەهالەت بەرامبەری خویندە واری بێت لە و سەنتەرە خەڵکیکی زۆر بونەتە ئەندام خاوەن بەڵگە نامە نین بەڵام ڕۆشنبیرن، زۆر خاوەن بەڵگەهەن ڕۆشنبیرنین لەسەنتەری بەردەڕەش و گوڤارەکەی خازر زۆر دیارو بەرچاون داواکارم تەمەنی سەنتەر لە 16 ساڵ زیاترو و 160 ساڵ بێت، و شەو چەند تارێک بێت و هەموو تاریکیەکانی دونیا توانای کوژاندنەوەی مۆمێکیان نیە.
ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق
سەرچاوە گۆڤاری خازر
بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە
ئەم سەنتەرە لە 04-05-1995 لەلایەن کۆمەڵە گەنجێکەوە کە بیرۆکەکەی لەلایەن (سەعید مەموزینی) ئاوارەیەکی گەڕاوە لە وڵاتی ئێران هاتە دامەزراندن و بەمە بەردەڕەش وەکو یەکەم ناحیە لەکوردستان لەو کات بووە خاوەنی سەنتەری ڕۆشنبیریی کە بەناوی (بنکەی ڕۆشنبیری بەردەڕەش) بوو..
و ئەوکات تاکە ڕۆژنامەوانێکیش لەنێو بەردەڕەش نەبوو، بەلام ئەم سەنتەرە کۆمەڵە گەنجێکی لەبوارەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پێگەیاند کە ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەو گۆڤارە جیا جیاکانی کوردستان کار دەکەن.
ئەم سەنتەرە 8 کۆنفرانسی بەستووە کە دواین کۆنفرانسی لەلایەن قایمەقامی بەردەڕەش و بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیریی و هونەری دهۆک بەهۆی دەستێوەردانی نایاسایی تووشی کێشەهات و دەیانەویست بەتەسکیە بێنە ناو سەنتەر و دەستی تێوەردەن..
ئەم سەنتەرە خاوەنی گۆڤارێکە بەناوی خازر کە 47 ژمارەی لەدەرچووەو بەردەوامە و پەرتوکخانەیەکی بەناوی گۆران هەیە و سەرەڕای ئەوەی بەناهەق بۆماوەی 17مانگە مونحەکەی ڕاگیراوە بەلام چالاکیەکانی سەنتەر بەردەوامە و گۆڤارەکەش بەبەردەوامی دەردەچێت و کۆمەڵێک ڕۆشنبیر خۆبەخشانە کاری تیا دەکەن..