- شۆڕشی ناوچەی بەدلیس بەسەرۆکایەتیی مەلا سەلیم و شابەهادین و عەلی.
- سەرەتای ئەم ساڵ: تورکەکان 66 پەلی حەمیدییان لە 24 پەلدا کۆکردەوە و ئامادەی جەنگیان کردن.
- سەرەتای ئەم ساڵ: عەبدولڕەزاق بەدرخان هانی هێزە کوردە دژ بە تورکەکانی دا کە یەکبگرن و ڕاپەڕینێکی گشتی بەرپا بکەن.
- سەرەتای ئەم ساڵ: تورکەکان کەوتنە ژماردنی کوردە نێرینەکان و خانو و مەڕوماڵاتی ئەو نێوچانەی خۆرهەڵاتی.ک کە داگیریان کردبوو.
- هاوینی ئەم ساڵ: دوو ئەفسەری ئەڵمانی، فۆن بیستران و ئیرنیست لانگ، بە نێوی وەرزشەوە گەشتێکیان بە باکوور و خۆرهەڵاتی.ک کرد.
- هاوینی ئەم ساڵ: کوردەکان بە فیتی تورک، هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ڕووس لە خۆرهەڵاتی.ک.
- پایزی ئەم ساڵ: تورکەکان لە ئەستەمبوڵەوە کاربەدەستە سەربازییەکانی خۆیانیان ئاگادار کرد کە هەوڵ نەدەن پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ سەرۆک هۆزە کوردەکاندا هەبێت.
- کۆتایی ئەم ساڵ: تورکەکان بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ عەبدولڕەزاق بەدرخان و شێخ تەهای شەمزینی دەرکرد.
- بڵاوکردنەوەی وتارێک لە بارەی جوگرافیای کوردستانەوە، لەلایەن فۆن هاندڵەوە.
- ن. یا. مارر، وتارێکی دەربارەی کورد بەنێوی دیسان دەربارەی وشەی چەلەبی بە ڕووسی لە پیترسبورگ، بڵاوکردەوە.
- دامەزراندنی کۆمەڵەی جیهانزانی لە خۆرهەڵاتی وڵات، ئەم کۆمەڵەیە دەیویست ڕێبەرایەتیی خەباتی ڕزگاریخوازانەی کورد بکات.
- دامەزراندنی کۆمەڵەی ڕزگاریی کوردستان لە خۆرهەڵاتی وڵاتدا.
- دەرچوونی گۆڤاری کوردستان لە ورمێ، لەلایەن مسیۆنێرەکانەوە.
- شەهید بوونی سڵێمان بەدرخان لە ڕاپەڕینێکدا لە شاری بۆتان بەدەستی پۆلیس.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان ئەدەب، بە نەخۆشیی ئیفلیجی و لە گوندی ئەرمەنی بلاشی دەنێژرێت.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان محەمەد خاکی.
- د.ت، شێخ عەبدولسەلام بارزانیی لە سێدارەدا.
- لە شاری ورمێ لەلایەن مسیۆنێرەکانەوە، ڕۆژنامەیەکی کوردی بە نێوی کوردستان چاپکرا.
- تورکەکان خەیری بەگیان ناردە خۆرهەڵاتی.ک، تاوەکو لە نزیکەوە شارەزای هەڵوێستی عەبدولڕەزاق بەدرخان ببن.
- کۆچی دوایی کاڕل مای.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان بەختیار زێوەر.
- لەدایکبوونی مێژوونووس مەلا جەمیل بەندی ڕۆژبەیانی لە گوندی فورقانی ناوچەی کەرکووک.
- لەدایکبوونی گۆرانیبێژ ڕەشۆڵ لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی گۆرانیبێژ عەباسی محەی هەمزاغا.
- لەدایکبوونی نووسەری شەهید شاکیر فەتاح لە سلێمانی.؟
- شەوقی بەگ بۆ ماوەی 2 ساڵ بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.
- لەدایکبوونی ئەفسەر عەبدوڵڵا سەعید لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی هونەرمەند محەمەد عارف جەزیری لە باکووری کوردستان.