ناونیشانی پەرتووک: مەملەکەتی گورگەکان
ناوی نووسەر: #حەمەسەعید کەلاری#
دەزگای پەخش: #دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی#
چاپخانە: خانی-#دهۆک#
ساڵی چاپ: 2009
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
سەروەر حەمەئەمین لە #20-07-2023#، لە فەیسبووکی خۆی دەربارەی ڕۆمانەکە نووسیویەتی:
مەملەکەتی گورگەکانی حەمەسەعید کەلاری ژانرێکی ئەدەبی جوانە، یادەوەری و ڕۆمانە، هەر کە دواندت ( خوێندتەوە) وەک مناڵێکی خرو خەپان و خوێن شیرین خۆیت تێئەڵێنێ و یەخەت بەرنادا تا تێر نەیلاوێنی. کە خوێندمەوە لە زۆر شوێنا وام ئەزانی باسی من ئەکا، ئاخر منیش پیاوانی ڕژێم دەسترێژی گوللەیان لێکردوم، زیندانیان کردووم و چەرمەسرێی ناو زیندانم بینییوە، گەنج بووم دایمە (شەمێک، یان کانییەک) لە خەیاڵمدا بووە، لەگەڵ کچانی گەڕەک یاریم کردووە، ئەوان لە من گەورەتر بوون و ئاوەزیان بەهەندێ شت شکاوە، منیش فەقێیاتی و حیزبایەتیم کردووە.
ئەم ڕۆمانە بۆ من هاورێیەکی باش بووە، لەناو پاس و لە باخی گشتیا لێنەگەراوە تەنها بم، کاک حەمەسەعید بەزمانێکی گەرمیانیانەی جوان و ڕەوان نوسیویەتی، دەست خۆشی لێئەکەم.
تێبینی/ (شەم و کانی) ناوی دوو کاراکتەری ڕۆمانەکەن.
میرزای ئەدەبدۆست [2]
Kitab oxuyun: مەملەکەتی گورگەکان
Yükləmələrin ümumi sayı:
1,961 dəfə
Kitablarınız sizin icazənizlə yüklənməyibsə, bizimlə əlaqə saxlamağı xahiş edirik.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 11,001 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!