کەس بە دۆی خۆی ناڵێ ترشە
شیرمەنی و بەرهەمەکانی لەکوردەواریدا بایەخێکی زۆریان پێدراوە، ئەوەی بەرهەمی شیرمەنی نەبووبێت هەژار بووە و وتراوە(نانی بەدۆی ڕاناگات)، دۆش لە تێکەڵکردنی ماست و ئاودا لەنێو مەشکەدا بەهەژاندنێکی زۆر دروست دەکرێت و کەرەکەی دەبێتە توێژێک و دێتە سەرەوە و لێی دەگیرێت ئەوەی دەمێنێتەوە ئاوی ماست و ئاوی خوایشتە کەڕەنگێکی سپی کاڵی دەبێت هەندێک جار زۆر دەهەژێنرێت و ئاوی زۆریشی تێ دەکەن دۆیەکە شین و تەڕ دەبێت و تامی زۆر کەم دەبێتەوە تەنیا هەست بەڕەنگێکی سپی مەیلەوشین و مزرییەکی کەم دەکەیت، ئەگەر حەزت لەشیرینی بوو دەتوانی دۆشاو و شەربەتی بخۆییتەوە، دەنا هەموو دۆیەک ترشە، ئەمە بووە بەئیدیۆم و گوزارشتێکی بەهێز لەناو کورداندا واتە کەس نییە لەم گێتیەدا شتی خۆی پێ شیرین و باش و جوان و ڕێک وپێک و تەواو نەبێت، تا کارگەیشتۆتەی ئەوەی بەدۆی ترشی خۆشیان بڵێن چ ترش نینە، بۆیە کورد وتویەتی هەنکوە ئەوەی پێ ناوێت(کەس بەدۆی خۆی ناڵێ ترشە). [1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 2,207 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!