بۆ یەکەمجار لەکوردستانی عێراقدا شانۆگەری لەشارێکەوە چوبێت بۆ شارێکی تر، شانۆگەری (لەڕێی نیشتماندا)بووە کە لە ئەیلولی 1946 لەشاری سلێمانییەوە براوەتە شاری هەولێر. ئەم شانۆگەرییە بەمەبەستی کۆمەک کردنی لێقەوماوانی زەمین لەرزەکەی شاری پێنجوێن بووە، پاش ئەوەی ئەم بەرهەمە بۆماوەی حەوت ڕۆژ لە سلێمانی نمایشکراوە و بڕی 2000 دوو هەزار دیناری کۆکردۆتەوە.پاشان لە هۆڵی قوتابخانەی (ابن خلکان) ی هەولێر بۆ ماوەی 7 ڕۆژ نمایش دەکرێتەوە.ستاڤی بەرهەمەکە هەرلەو هۆڵەدا خەوتون.ئەم بەرهەمە لەنوسینی(فراسوا کۆبیە)یەو (رەفیق چالاک)ئامادەکار و دەرهێنەری بوو. ڕەفیق چالاک ئەکتەرەکانی لە(قوتابخانەی گۆیژەی کوڕان) ی سلێمانی هەڵبژارد بوو.جێگەی باسە لەگەڵ ئەم شانۆگەریەدا ئۆپەرێتی (گوڵی خوێناوی) گۆران و دیمەنێکی کورتی کۆمیدی بەناوی (دکتۆر پەراسو)پێشکەشکراوە (16).
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 11,341 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!