ئەنوەر حسێن بازگر
ئەم کتێبە لە چەند بەشێک پێکهاتوە، هەریەک لەو بەشانە باسێکن دەربارەی دەوڵەتی عێراق و ڕابردووی ئەم دەوڵەتە و ئاسۆی داهاتووی ئەم وڵاتە لەبەر ڕۆشنایی پێدراوە سیاسییەکانی ئێستادا. نووسەر بابەتە هەنووکەییەکانی ئەم چەند ساڵەی پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعسی هێناوە و شیکردنەوەی بۆ هەر یەکێکیان کردوە، لەوێوە دەستنیشانی ئاڕاستەی سیاسیی ئەم دەوڵەتە دەکات. وەک لە ناونیشانی کتێبەکەوە دیارە ئەو هەمەجۆریی و فرەییەی لە عێراقدا هەیە، بۆتە پاڵنەری نووسینی کتێبێکی لەم شێوەیە. کتێبەکە چەند ناونیشانێک لەخۆدەگرێت، لەوانە: (خوێندنەوەیەک بۆ پلورالیزەبوونی عێراق، خوێندنەوەیەک بۆ پێکهاتەکانی عێراق دوای سەدام حسێن، لە ڕێگرییەکانی پلوڕالیزەبوونەوە بۆ سیستەمێکی سیاسیی مۆدێرن، ئەو سێ میحوەرەی واشنتۆن پێویستی پێیەتی بۆ ڕووخاندنی حکومەتی عێراق). لەگەڵ چەندین بابەتی دیکە، کە هەموویان بە ئامار و داتا و زانیاریی ورد دەوڵەمەندن.
Kitab oxuyun: عێراقی مۆزایک و ناهۆمۆجین - پانۆرامای مێژووی سیاسیی نوێی عێراق 2003 - 2010
Yükləmələrin ümumi sayı:
1,085 dəfə
Kitablarınız sizin icazənizlə yüklənməyibsə, bizimlə əlaqə saxlamağı xahiş edirik.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 7,319 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!