بار بەلاباران هەرناگاتە هەواران
باری سەر وڵاغەبەرزە و باربەران و گوێدرێژ ئەگەر لاسەنگ و خوار بێت و ببێتە لابار ئەوا زۆر زەحمەت و دژوارە بگاتەوە ماڵ و هەوار، مەگەر چۆن گەرنا هەردەکەوێت، چونکە لابار جگە لە تێکدانی لاسەنگی لە ڕێکردنی ووڵاغەکە دەبێتە هۆی ئەوەی بارەکە بەتەواوەتی هەنگاوەکانی گوێدرێژ و باربەرەکە بگرێت و نەهێڵێت پەلەکانيشان هەڵگرن و کرداری ڕێرۆيشتن تەواو پەکی دەکەوێت بۆيە ووتراوە(بار بەلاباران هەر ناگاتە هەواران) ئەمەش بۆ کردارێک دەوترێت يان کارێک کە لەنگ و خوارخێچی و کەموکورتی و کەلەبەرەی زۆرە دەوترێت ئەوها به و شێوەيە بڕوات کارەکە سەرناگرێت چونکە(بار بەلاباران ناگاتە هەواران)
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 4,330 dəfə baxılıb