بە ناوی خوا
سڵاو
ماوەی چوار ساڵە بەتەواوەتی وەزەحمەتم خستوون. هیوادارم کە لەزەحمەتەکانم ببوورن. بۆ هەمووتان داوای سەرکەوتن دەکەم. بە دایکم بڵێن هەرکات دڵی تەنگ بوو دەتوانێ من لەئاوییەر ببینێ. من هەمیشە لە گەڵ ئەودا دەبم. کە وابوو با بیر لەمن نەکاتەوە. پێمخۆشە ڕۆژەکانی داهاتوو خۆشی بێت، منیش به و جۆرە لەخۆشیدا دەبم. ئەگەر شادی منتان دەوێ کەوابوو ئێوەش دەبێ شاد و خۆشحاڵ بن.
باوکی خۆشەویستم سوپاس بۆ هەموو ئەو زەحمەتانەی لەگەڵ منت کێشا. لەوەی کە نەمتوانی کوڕێکی باش بم بۆت، داوای لێبووردنت لێدەکەم. بۆ هەموو خوشک و براکانم هیوای سەرکەوتن و باشترین ژیان بۆیان ئاواتەخوازم.
خوا بتانپارێزێ
حەبیبوڵا گوڵپەری پوور
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 6,375 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!