- لە هەولێر بڕیاردرا لە پارکی (شانەدەر)ەوە بۆ بەردەم کونسوڵخانەی ئێران ڕێپێوانێک ڕێکبخرێت دژ بە لە سێدارەدانی گەنجانی کورد لە ئێران، بەڵام دواتر دەسەڵاتدارانی هەولێر ڕێگریان کرد لەوەی خۆپیشاندەران بچنە بەردەم کونسوڵخانەکە، دواتر ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاش گردبونەوەیان لە بەردەم پارکی شانەدەر، بەره و کونسوڵخانەی ئێران کەوتنە ڕێ و بیناکەیان بەردباران کرد. پاشان ئاساییشی پارتی چەند کەسێکی لە هێرشبەران دەستگیرکرد لەوانە: مستەفا شێخە. ڕامان پیرۆتی، چیا مەلاک، پیشەوا عەلی پور، عەلی ئیسماعیل نژاد، محەمەد فەرهاد زادە و ئامانجی سەڵەواتی، کە هەریەک لە، مستەفا شیخە و پیشەوا عەلیپور ئەندامی ئەنجومەنی ڕۆژنامەنوسانی کوردستانن.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 11,669 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!