- بەسەدان خوێندکاری کورد لە شاری بەغدا گیر دەخۆن و داوای هاوکاری لە حکومەتی هەرێم و هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن بۆ گەڕانەوەيان بۆ ناو ماڵ و منداڵ و کەس و کاریان.
- لە نزیک شارۆچکەی سەعدییە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەی کۆبرای هێزەکانی سوپای عیراق، لە زاڵگەی کوباشی، نزیک شارۆچکەکەش، هێزێکی زۆری پێشمەرگەش چاوەڕێی فەرمانی سەرووی خۆیانن، بەڵام لە پڕ هاوەنێک دەکەوێتە ناو هێ.ەکانی پێشمەرگە و بە وتەی ئەفسەرێک، زیاتر لە حەوت پێشمەرگە بریندار بوون. - 14-06-2014
- شەوی ڕابردوو پێشمەرگە هێرشێکی داعشی بۆسەر جەلەولا تێکشکاند و 30 کەس لە داعش کوژران و 8 کەسیشیان بەدیلگیران.
- کۆپتەرێکی سوپای عیراق هێرش دەکاتەسەر بازگەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە نێوان سەعدیە و جەلەولا.
- چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام "داعش" بە هاوەن و BKC هێرشیان کردەسەر سەربازگەی پێشمەرگە لە قەزای تلکیفی نێوان هەردوو پارێزگای دهۆک و موسڵ.
- بەوتەی سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە، بەهۆی کەوتنەوەی گوللە هاوەنێک، دوو پێشمەرگە "شەهید" دەبن و زیاتر لە 22 پێشمەرگە بریندار دەبن.
- بارەگای کۆمیتەی یەکێتی لە سەعدییە، تەقێنرایەوە.
- فەرماندەیی گشتیی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم لەسەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە کۆبوونەوە.
- ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە شاری تربەسپی ڕۆژئاوای کوردستان دەتەقێتەوە و 30 کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە.
- بەپێی ڕاگەیندراوێکی مەڵبەندی 8ی خانەقینی یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان، سوپای عێراق لە دوو بۆردومانی جیاوازدا بەفرۆکە و تۆپ بارانکردن، هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان کردە ئامانج و (6) پێشمەرگە شەهید و (23)ی تریش بریندار بوون.
- لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان کچێک خۆی خنکاند.