حەسەن جومعە
بەپێی ئاماری گروپی (نا بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان) لە شاری کەرکووک لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا چەندین کاری توندوتیژی جۆراوجۆر دژ بە ژنانی کەرکووک ئەنجامدراوە و به و هۆیەشەوە چەندین ئافرەت کراونەتە قوربانی.
سرود محەمەد، ئەندامی گروپی (نا بۆ توندو تیی دژ بە ژنان) و چالاکوانی بواری ژنان بە خەندانی ڕاگەیاند: "بەپێی ئاماری گروپی نا بۆ توندوتیی دژ بە ژنان لە شاری کەرکووک لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا چەندین کردەوەی جۆراو جۆر دژ بە ژنانی کەرکووک ئەنجامدراوە و به و هۆیشەوە چەندین ئافرەت کراونەتە قوربانی بەبێ ئەوەی هەوڵێکی جدی هەبێت بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان".
وتی: "هەر لە شاری کەرکووک لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا 24 حاڵەتی کوشتنی بە ئەنقەست دژ بە ژنان ئەنجامدراوە، لە هەمانکاتدا 53 حاڵەتی سووتاندنی ژنان تۆمار کراوە لەگەڵ ئەوەشدا 5 حاڵەتی کوشتن بە لێدان تۆمار کراوە، هەروەها 2 حاڵەتی ڕفاندنی ئافرەت تۆمار کراوە و دواتر تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە، بۆیە لە کۆی ئه و توندوتیژیانەی کە لە ماوەی دە مانگی ڕابردوود دژ بە ژنانی کەرکووک ئەنجامدراوە 84 ژن بوونەتە قوربانی و گیانیان لەدەستداوە".
سرود محەمەد ڕاشیگەیاند: "بۆ ئەوەی توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان لەشاری کەرکووکدا کەم بکرێنەوە، دەبێت دادگایەکی تایبەت دابمەزرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان و هەروەها پەناگەیەک بکرێتەوە بۆ ئه و ژنانەی کە توندوتیژییان بەرانبەر دەکرێت لەگەڵ ئەوەشدا یاسایەک دەربکرێت بۆ نەهێشتنی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دەرەوەی داداگاکان".
- 25-11-2014