ناوی تەواوی (وشیار عەبدولڕەحمان بایز کاوێس مەلاک)
نازناو (وشیار ئیلنجاغی)
شەهید وشیار ساڵی 1960 لە گوندی (ئیلنجاغی گەورە)ی سەر بە شارۆچکەی کۆیە لەدایک بووە. دەرچووی ئامادەیی کشتوکاڵی کەڵەک بووە.
گەنجێکی تابڵێی هۆشیار و ڕۆشەنبیر و چەپێکی کوردپەروەر بوو. لە ساڵی 1977 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان)ەوە دەکات.
ساڵی 1981 دەبێت بە (پێشمەرگە).
لە ڕۆژی 08-08-1982 لەگەڵ دوو پێشمەرگەی دیکە بە ناوەکانی (وریا تەلەخێمی) و (ڕێباز خەزنەیی) لە (کەلی سوور) سێ کۆپتەر دەگەنە سەریان و دوای بەرگریەکی قارەمانانە و شەڕێکی نابەرامبەر شەهید دەکرێن و کۆپتەرەکانی ڕژێم تەرمەکانیان لەگەڵ خۆی دەبات و تا ئێستاش گۆڕیان نییە.