- یەکینەکانی پاراستنی گەل هەریەکە لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و گرووپە ئیسلامییە تیرۆریستەکانی ئەو وڵاتەی تۆمەتبارکرد بە بۆردوومانکردنی گەڕەکی شێخ مەقسوودی سەربە شاری حەلەب بەچەکی کیمیاییی.
- کارگێرێکی مەڵبەندی سێی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئاماژە بەوەدەکات، درەنگانی دوێنێ شەو بۆ جاری سێیەم ئۆتۆمبێلێکی ناسراوی جۆری لاندگرۆزەر، تەقەی لە مەڵبەندی سێی یەکێتی لە #هەولێر# کردووە.
- یەشار کایا، سیاسەتڤانی ناسراوی کورد و سکرتێری پێشووی پارتی دیموکراتی DEP، لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
- #داعش# بەسێ کاتیۆشا بۆردوومانی #شنگال#ی کرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
- #شەڕڤان#انی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک شەوی ڕابردوو لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ناوچەکانی ڕۆژاوای چیای کزوان و باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕەققە 4 گوند و 3 کێڵگەیان لە دەستی داعش ڕزگارکرد و تیرۆریستێکیان دەستگیرکرد.
- دادگای دووەمی شاری ئەرزروم لە باکووری کوردستان سزای 5 ساڵ زیندانی بە سەر سەحەر ئاکچنار بایار پەڕڵەمانتاری پێشووی #هەدەپە# سەپاند.
- گرووپێک چەکداری نەناسراو ئێوارەی ئەمڕۆ هەشت کەسیان ڕفاند لەسەر ڕێگەی نێوان بەغدا-دیالە کە سیانیان کوردن و ویستبوویان لە بەغداوە بەرەو #خانەقین# بگەڕێنەوە.
- لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراودا لەسەر ڕێگای سەرەکی #کەرکووک#-#سلێمانی#، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو کارمەندی هێزەکانی دژەتیرۆر و ئاساییشی شەهید بوون و دووی تریش برینداربوون.
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چوارجار بارەگاکانی #پەکەکە#یان لە گوندی کەشانی شارەدێی باتیفای سەربە شاری #زاخۆ# بۆردوومانکرد و زیانی بە گوندنشینان گەیاند.
- لە شارۆچکەی گەڤەشی سەر بە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، شەش چالاکوانی کورد دەستگیر کران و دوو لە دەستگیرکراوەکان هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان و پارتی هەرێمی دیموکرات بوون لە شارۆچکەکە.
- لە شارەدێی شاوێسی سەربە شاری هەولێر، منداڵێکی تەمەن 4 ساڵ کاتێک خەریکی یاریکردن بووە، ژمارەیەک سەگ پەلاماریان داوە و بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Hadisələrin xronologiyası