- هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرەبەیانی ئەمرۆ بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هێرشێکی #داعش# – یان لە میحوەری گوێڕ تێکشکاند.
- چەند سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمریکی و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵین، ئەمریکا هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی خۆی لە دەوروبەری شاری #حەسەکە# کشاندۆتەوە، دوای هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سوریا بۆ سەر شارەکە.
- فرۆکەجەنگیەکانی سوریا سەرلەبەیانی ئەمرۆ جارێکی دیکە بەسەر شاری حەسەکەدا سوڕانەوە، سەرەڕای هۆشداری و ئاگادارکردنەوەکانی ئەمریکا لەدژی هەر بۆردومانێکی نوێی ئەو فرۆکانە کەرەنگە گیانی ڕاوێژکارە سەربازیەکانی ئەو وڵاتە بخاتە مەترسیەوە.
- تەقینەوەی بۆمبێک لەهۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شاری غازی #عەنتاب# لەتورکیا کوژرانی 22 کەس و برینداربوونی 94 کەسی تری لێکەوتەوە.[1]