ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی، جگە لەداهاتی نەوت، مانگانە 70 ملیار دینارە.
لەوبارەیەوە غالب محەمەد سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دواڕۆژ وتی "داهاتی یەک مانگی پارێزگای سلێمانی 70 ملیار دینارە، ئەوەش لەداهاتی بۆ نموونە (مەرزی پەروێزخان کە تەنها مانگی ڕابردوو (ئەیلول) 23 ملیار دینار بووە، هاتوچۆ،فڕۆکەخانە، مەرزی باشماخ، باجی کۆمپانیان، بەڕێوەبەرایەتی باجی یەک و دوو، تەندروستی و کارەبا، گومرگ بەهەموو جۆرەکانیەوە، خانووبەرە، شارەوانییەکان، کە هەموو داهاتەکانیان دەچنە ناو خەزێنەی یەک و دوو، بۆیە پرسیارمان ئەوەیە ئەگەر دەنێردرێت بۆ هەولێر بۆمان ڕونبکەنەوە، یان ئایا چۆن سەرفکراوە؟".
وتیشی "تەنها داهاتی بەرهەمە نەوتییەکان و داهات بەتانکەر نەزانراوە، چونکە دەچنە ناو بانکی کوردستانی ئەهلی".
هەر بۆ ئه و ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەنوسراوێکدا داوای لەجێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کردووە کار لەسەر ئه و داهاتانە بکەن کە ئایا چۆن و بە چی خەرجکراون و به و مەبەستە لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون پێکبهێنن".
- 04-10-2016