لە ساڵی 1951 لە گەڕەکی قەزازەکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە ساڵی 1982 پەیوەندی بە پێشمەرگە پارتیزانەکانی قەرەداغ بە (شەهید #حەمەڕەش#) ەوە دەکات لەناو #سلێمانی# کاروباری شۆڕش جێبەجێ دەکات، پێش ئەوەی شەهید بێت لە (ئەمنی سلێمانی) سجن بووەو پاش ئەشکەنجەدانێکی زۆرئیعتراف ناکات، پاشان بەهەوڵێکی زۆر شەهید مفەوەز کەمال لە بەندیخانە ڕزگارکراوە، ، پێش ڕاپەڕین پەیوەندی بە شانە چەکدارەکانەوە هەبووە و لەگەڵ (شەهید حەمەڕەش) کاری دەکرد. لەلایەن (کاک نەجمەدین و وەستا مەجید) ەوە داوای ئەوەی لێکرابوو کە ڕۆژی 3/7 لەدەوام ئامادەبێت و بەبێ تەقە (مکافحەی اجرام) ڕادەست بەشانەچەکدارەکان بکات، ، ئەویش بەشانازییەوە داواکەیان قبووڵ دەکات.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2016/134448/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=کەمال شا محەمەد ئەمین=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2016/134448/0001.JPG=KTML_Photo_End=
بەیانی ڕۆژی 3/7 شەهید مفەوەز کەمال دەچێت بۆدەوام و کەسێکی نزیکی خۆی دەچێت بەدوایدا و پێی دەڵێت بارودۆخ باش نییە بابڕۆینەوە ئەویش لە وەڵامدا بە نهێنی پێی دەڵێت نایەمەوە مکافحە چۆڵ ناکەم چونکە بڕیار وایە دەبێت مکافحە ڕادەست بکەم بەشانە چەکدارەکان..
هەر لەکاتی دەست پێ کردنی تەقەیا هەموو پۆلیسەکانی مکافحە لە هۆڵەکەدا کۆدەکاتەوە بۆئەوەی تەقە نەکەن و هەموویان سەلامەت بن.
پاشان شەهید مفوەز کەمال خۆی دەرگای مکافحە دەکاتەوە بۆ ئەوەی بزانێت برادەران لەشانە چەکدارەکان گەشتونەتە کوێ لەوکاتەدا کە دەبینێ خەریکە دەگەنە ئەوێ لە پێشەوە فیشەکێک مفەوەز کەمال دەپێکێت و بەرملی دەکەوێت و برینداری دەکات. چەند کەسێکی نزیکی خۆی شەهید کەمال دەبەن بۆ نەخۆشخانەو هەر لەوێ شەهید دەبێت.لە #07-03-1991# لە ڕاپەڕینەکەی شاری #سلێمانی# شەهید بووە.[1]