$باکووری کوردستان$
- دوای دەستبەسەرداگرتنی بینایی شارەوانی گەورەی #ئامەد#، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیاوە و دەستبەسەرکردنی هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد #گولتان کشاناک# و فورات ئانلی، ئەمڕۆ هاوڵاتیانی ئەو شارە بۆ ناڕەزایی دەربڕین، ڕژانە بەردەم شارەوانی، بەڵام هێزەکانی پۆلیس بەرگەی بینینی ئاپۆڕای جەماوەری نەگرت، هەربۆیە بە ئاوی بە تەوژم پەلاماری هاوڵاتیانیاندا.
- هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ناوەندی گشتی کۆنگرەی ژنانی ئازاد، دواتریش هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئایلا ئاکات ئاتا، وتەبێژی کۆنگرەی ژنان لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان.
$باشووری کوردستان$
- فەرماندەیەکی #پێشمەرگە# لەمیحوەری باشیک دەستگیرکردنی ئەمیرێکی #داعش#ی لەگوندی عومەر قاپچی ڕاگەیاند، کە پێشتر لەشەڕدا بریندارببوو.
- ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری باشیک چوونە ناو گوندی فازڵیه و عومەر قاپچیەوە، ئەوەش دوای چوار ڕۆژ لە گەمارۆدانی.
- جارێکی تر مامۆستایانی #کۆیە# گردبوونەوەیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، کە بەردەوام دەبن و داواشدەکەن حکومەت پێداچوونەوە بەخۆیدا بکات.
- سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەش تیرۆستی داعش لە ناوچەی حەی سەناعی سەر بە پارێزگای #کەرکووک# کوژراون کاتێک ویستویانە بەرەو ناوچەی حەویجە هەڵبێنەوە.
- لە نزیک بینای پارێزگای کەرکووک ئەفسەرێکی هەواڵگری بەناوی (رائید عەبدولئەمیر) لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا.
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی #دەربەندیخان#ی سەر بە شاری #سلێمانی#، بە دەستپێشخەری (دەستەی ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتیانی شارۆچکەی دەربەندیخان، دژ بە لەشکرشێکی سوپای تورکیا)، ڕێپێوانێکی جەماوەری بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی ئەو شارۆچکەیە بەڕێوەچوو.