کەڵەکەوانی 63 ساڵ لەمەوبەری #تەقتەق#
لەو وێنەیەدا،سالی 1954 کەڵەکەوانی لەسەر #زێی بچووک# لەتەقتەق بەم شێوەیە کراوە، دیمەنی(دوبە)یەکە لە کەناری #زێی بچوک#ەوە لەکاتی وەستاندایە(کێخوا عەزیزی کوری کێخوا ڕەشید)ی تەقتەقی نەوەی گردە، یەکێک بووە لەوانەی کاری کەڵەکەوانی کردووە لەوێنەکەدا پشتی لەکامێرەکەیە،وێنەگرەکەی (تۆفیق ووردی) ڕێزماننوسی کوردە، کە لە کۆتایی چلەکان و سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو مامۆستا بووە لە تەقتەق، کوڕەکەی سەر دوبەکەش(ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید-دکتۆر ڕەئوف)ە. دوبەکە لەکاتی وەستاندا بووە توتن و دانەوێلەی وراتی کۆیە و پشدەر و بیتوێنی پێ گواستراوەتەوە بەری(#شوان#) لەوێشەوە بۆ شاری #کەرکووک# وهەندێ جاریش لەرێگەی زێی بجوکەوە بۆ سامەڕا و بەغداد.[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 10,879 dəfə baxılıb