زیاتر لە 500 پەنابەری #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# نزیکەی 20 ساڵە لە #باشووری کوردستاندا# دەژین، بەڵام بەهۆی نەبوونی ناسنامە لە زۆربەی مافە سەرەتاییەکان بێبەشن، پەنابەرەکان کە لە کەمپێکی کۆیە نیشتەجێن و، لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ڕووداوەوە داوا لە #نەتەوە یەکگرتووەکان# دەکەن چارەسەرێک بۆ دۆخی ژیانیان بدۆزرێتەوە.
وەکو خۆیان باسی دەکەن، ئەوان بەهۆی کار و چالاکی و بۆچوونە سیاسییەکانیانەوە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەڕەشەیان لەسەربووە و پەنایان بۆ باشووری کوردستان هێناوە.
عەلی جان نزیکەی 20 ساڵە لە باشووری کوردستان دەژی، ئەگەرچی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی لێناوە پەنابەر، بەڵام ئەو هیچ تایبەتمەندیێکی پەنابەری لەخۆی بەدی ناکات. ئەو، تاکە پەنابەری ڕۆژهەڵات نییە کە بێ ناسنامەیە و داوای مافی پەنابەریێتی لە وڵاتانی بیانی دەکات، بەڵکو 511 پەنابەری دیکەی ڕۆژهەڵات، دووچاری هەمان گیروگرفت هاتوون.
پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 1998ەوە پەنایان بۆ باشووری کوردستان هێناوە، لەوکاتەوە زیاتر لەجارێک داوایان لە ڕێکخراوی باڵای پەنابەران کردووە چارەسەرێکیان بۆ بدۆزێتەوە، بەڵام ئەنجامەکەی لە کەڵەکەبوونی فایل، بەڵگەنامە و دەیان وەرەقە زیاتر، هیچی دی نەبووە.
رووداو
20-06-2017