لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوور لە هەمو نەرێتێکی مۆدێرن و شارستانی، لە چەندین ئۆرگانی حیزبی و سێبەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکی بەرفراوان و ڕێکخراو بۆ سەرچەند ڕۆشنبیر و نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی ئازا و ڕەخنەگر دەستی پێکردووە. لەوانە (مەریوان وریا قانع، ئاراس فەتاح، مەسعود عەبدولخالق، سەرکەوت شەمس، هێرش عەبدولڕەحمان، کەمال چۆمانی و کامیار سابیر و چەندینی تر) ئێمە خاوەنی ئەم قەڵەمانە دەناسین و دەزانین ساڵانێکی زۆرە ڕۆڵێکی گرنگیان بینیووە لە بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی کوردی و چەندین نووسین و بەرهەمیشیان پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کردووە.
ئەم هەڵمەتە ڕێکخراوە، بە پلەی یەکەم دەسەڵات و حیزبە باڵادەستەکانی لە پشتەوەیە و هەوڵێکی بەدکارانەی ترە لە پاڵ هەوڵەکانی ڕابردویان، بۆ کپکردن و بێ دەنگکردنی هەمو ئەو دەنگ و قەڵەمە ناڕازاییانەی کە ڕەخنە لەم دەسەڵاتە شکستخواردووە دەگرن، کە سەرەڕای داهاتێکی زۆری وڵات، بەڵام ناتوانێت سەرەتایترین پێداویستییەکانی ژیانی هاوڵاتیان دابین بکات.
هەمو لایەک دەزانین، لە چەند ساڵی ڕابردوودا، چەندین ڕۆژنامەنووس و نووسەر و چالاکوانی مەدەنی لە کوردستان تیرۆرکراون و چەندین کەسی تر، ڕوبەڕووی ڕاوەدوونان و تیرۆریی جەستەیی بوونەتەوە. هەر بۆیە هەرێمی کوردستان لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ چەندین جار ڕەخنەی توندی لێگیراو بە شوێنێکی مەترسیدار بۆ ئازادی ڕادەربڕین ئاماژەی بۆ کرا.! ئەوەی جێگەی لەسەر وەستانە، ئەم هەڵمەتە نوێیە، زیاتر بۆ تیرۆریی کەسایەتی و ناوزڕاندنی چەند نووسەر و ڕۆژنامەوان و چالاکوانێکی مەدەنییە.! کە بەشێکی زۆری خەڵکی کوردستان، لە دڵسۆزی و خەمی گەورەی ئەم نووسەر و ڕۆشنبیرانە دەگەن.
ئێمە لە خوارەوە، کە ناومان هاتووە، کۆمەڵێ (نووسەر و ڕۆژنامەوان و چالاکوانی مەدەنی)ن. بە توندی ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین و ئەم هەوڵە ناشیرین و ئاست نزمەو درۆ هەڵبەستنە، ڕەت دەکەینەوە و سوور دەبین لە هەوڵ و ڕەخنەکانمان بۆ فراوانکردنی کارکردنی ئازادانەی هەمو ڕەنگ و بیروبۆچوونەکان، لەسەر بناغەی گفتوگۆی شارستانییانەی دوور لە ناوزڕاندن.
1-نەجیبە محەمەد- ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی-سوید
2-عەتا محەمەد- چیرۆکنووس-سوید
3-لوقمان غەفور -ڕۆژنامەنووس-ئەمەریکا
4-فاروق هۆمەر- چیرۆکنووس-کەنەدا
5-کامەران سوبحان- نووسەر
6-شوان داودی- بڕیاردەری لیژنەی ڕۆشنبیریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
7-پەروا عەلی -جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان
8-پەیمان عیزەدین-پارێزەر
9-کاردۆ محەمەد- چاودێری سیاسی
10-ڕۆژە حەسەن- پزیشک
11-شوان محەمەد- ڕۆژنامەنووس
12-بابەکر دڕەیی- نووسەر و ڕۆژنامەنووس
13-مام ڕۆستەم- پێشمەرگەی دێرین
14-گەشە دارا حەفید- پەرلەمانتار
15-شێرکۆ جەبار- مامۆستای زانکۆ
16-سیروان بابان- چالاکوانی مەدەنی
17-د. هەژار شێخ محەمەد- مامۆستای زانکۆ
18-ئەنوەری ڕەشی عەوڵا- نووسەر- لەندەن
19-دانا ڕەئوف- هونەرمەند- سوید
20-ڕەزا جەبار- نووسەر
21-د. جەعفەر عەلی- مامۆستای زانکۆ
22-کاوە عیزەدین -مامۆستای زانکۆ
23-سالار مەحود- پەرلەمانتار
24-بەڵێن ساڵح- ڕۆژنامەنووس- ئەمەریکا
25-د. ڕێبوار سەعید - مامۆستای زانکۆ
26-خەبات نەوزاد- ڕۆژنامەنووس
27-یەحیا بەرزنجی- ڕۆژنامەنووس- ئەمەریکا
28-ئەرکان ڕەئوف- مامۆستای زانکۆ
29-ڕەحمان غەریب- ڕۆژنامەنووس
30بوار نورەدین- نووسەر
31-هێرش عەبدولڕحمان- چاودێری سیاسی -ئەمەریکا
د. محەمەد عەلی- مامۆستای زانکۆ
32-پێشڕەو جەمال- چاودێری سیاسی- هۆڵەندا
33-سەڵاح ڕەشید- چاودێری سیاسی
34-جوان حسێن - پسپۆڕی کۆمەڵناسی
35-ڕەوا ئەمجەد- چالاکوانی مەدەنی
36-سیروان ڕەشید- ڕۆژنامەنووس
37-مەریوان هەڵەبجەیی- وەرگێڕ
38-ئاریان ڕەئوف- مامۆستای زانکۆ
39-پەیکار عوسمان- نووسەر- فیللەندا
40-گوڵان محەمەد- مامۆستای زانکۆ
41-بەندی عەلی - شاعیر
42-ئیکرام حسێن-پزیشک
43-عەلی زاهیر هەرکی- نووسەر- بەریتانیا
44-فەرحان مزووریی- نووسەر
45-حازم زاخویی- چالاکوانی مەدەنی
26-06-2017