لە شارۆچکەی #خورماتو#ی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، 69 هاوڵاتی دانیشتوی شارۆچکەکە لە لایەن گروپی چەکدارییەوە ڕفێندراون.
بەپێی ئامارێکی قایمقامییەتی شارۆچکەی خوماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، کە ئەمڕۆ بە ڕۆژنیوز دراوە، لە شەش ماندا لە خورماتوو 69 هاوڵاتی ڕفێدراون و ئەوانەی ڕفێنراون بە زۆری هاوڵاتیانی عەرەب و تورکمانی سونە مەزهەبن.
محەمەد فایق بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو بە ڕۆژنیوزی وت :بە پێی ئه و ئامارانەی لەبەردەستمان هەیە و کۆمانکردوەتەوەک لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، لە نێو شارۆچکەی خورماتوو 69 هاوڵاتی دانیشتوی شارۆچکەکە ڕفێندراون.
محەمەد فایق وتیشی: ئه و 69 هاوڵاتیەی ڕفێندراون تا ئێستا 39 هاولاتیان ئازادکراون و له و ڕێژەیەش 15 کەسیان بە بڕێکی زۆری پارە ئازادکراون لە لایەن ئه و گروپە چەکدارانەی کە هەستاون بە ڕفاندنیان و 30 هاوڵاتی تریش تا ئێستا بێ سەروشوێنن و هیچ سۆراغێکیان نیە.
هەروەها ناوبراو ئەوەشی وت: ئه و هاوڵاتیانەی ڕفێنراون، بەزۆری لە نەتەوەی عەرەبی سونە و تورکمانی سونەن، بەشێکیان دوای ڕفاندنیان ئازادکراون و بەشێکی تریشیان تا ئێستا هیچ سۆراغێکیان نیە و کەس زانیارییان لەسەر نازانێت.
شارۆچکەی خورماتوو لە ڕووی ئیدارەییەوە سەر بەپارێزگای سەڵاحەدینە و لە ڕوی جوگرافیشەوە بە دوری 220 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری بەغدای پایتەخت و دانیشتوانەکەی لە هەرسێ نەتەوەی کورد و عەرەب و تورکمان پێک هاتوون.
08-07-2017