#پێستەخۆرن#
ئيديۆمێکە بۆ کەسانێک بەکاردەهێنرێت کە ئەوەی دەستيان بکەوێت(حەلال)ە و ئەوەی دەستيان نەکەوێت(حەرام)ە، يان ئەوەندە بە(تەماح)ن و تەماحگيرن پێستەی گۆلک و سەرە مريشک و قاچيشی دەخۆن و نايەڵن ئاژەڵی وەک پشيلە و سەگ و چەقەڵ و ڕێوی سوديان لێ ببينێ چ جای مرۆڤ سوديان لێ ببينێ.[1]