$باکووری کوردستان$
- لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئوتۆمبێلێکی سەربازیی تورکیا لە شارۆچکەی #گەڤەر#ی سەر بە شاری #هەکاری# لە باکوری کوردستان دوو سەربازی تورکیا برینداربون و ئوتۆمبێلەکەیان تێکشا.[1]
- دادگای تورک لە نێوان 12 کەس کە پێشتر لە خارپێت دەستگیر کرابوون، بڕیاری زیندانیکردنی هەشتیانی دەرکرد و کەسێکی دیکەش لە #فارقین#ی سەر بە ئامەد دەستگیر کرا.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە ئەنجامی بۆسە نانەوەی هێزە نیزامییەکانی ئێران لەسەر ڕێی کاروانچییان لە کەلی تەتە. دوو سەر ئەسپ بە کوشت چوون.[7]
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئیتلاعاتییەکان سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری #تیکاب# سێ لاوی کوردیان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.[7]
- #سەید جەمال موسەوی# لە زیندانی کەرەج لەسێدارەدرا.
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو لە ڕۆژئاوای #کەسکێ# سنووری میحوەری فەرماندەیی #دهۆک#ی هێزی #پێشمەرگە#، کاتێک چەکدارانی #داعش# دەیانەوێت خۆیان لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە نزیک بکەنەوە، پێشمەرگە پێشیان لێ دەگرن و 3 چەکداری داعشیان کوشتووە.[2]
- بەبڕیارێک بەشێک لە دوکان و بازاڕی گەراجی #حەویجە# لەشاری #کەرکووک# دەڕوخێندرێن و لەبەرامبەر ئه و بڕیارەشدا خۆپیشاندان دەستی پێکرد، خاوەنی ئه و دوکانانەش کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە داواکاریەک ئاراستەی پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگاکەیان دەکەن، سەرۆکی لقی کەرکووکی یەکێتیی کرێکارانیش پشتیوانی داواکاریەکانیان دەکات.[3]
- #دیندار زێباری#، سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوای ڕووخانی سەدامەوە لەگەڵ حکومەتی بەغدا هاوکاربووە کە #مادەی 140# جێبەجێ نەکرێت و هەروەها کەمتەرخەم بوون لە دروستکردنی کەشی پێکەوەژیان لە عێراق.[1]
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ #مەسعود بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە #ڕیفراندۆم#ی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی ڕاست نییەو نائارامی بۆ ناوچەکە دەهێنێت.[1]
- دادگای فیدڕاڵی عێراق ئه و بڕگەیەی لە بودجەی ساڵی 2017ی عێراقی هەڵوەشاندەوە کە باس لە بودجەی پێشمەرگە دەکات.[1]
- لەنزیک گوندی کەڵوڕ لەسەر ڕێگای کەرکووک- #هەولێر# دەستڕێژی گوللە کراوە لە ئۆتۆمبێلەکەی موقەدەم عەمار مەهدی، بەرپرسی کاروباری بازگەکان لە هەواڵگری کەرکووک و بەوهۆیەوە ناوبراو لەگەڵ پاسەوانێکیدا گیانیان لەدەستداوە.[1]
- کاژێر 16:45 خولەک بوومەلەرزەیەکی بەهێز باشووری کوردستانی هەژاند و لە هەولێری پایتەخت، #سلێمانی#، #ڕانیە#، #دووکان#، #کۆیە#، #سۆران#، #قەڵادزێ#، #شەقڵاوا#، #کەلار#، #پیرمام#، #سمێلان#ی سەربە شارۆچکەی چۆمان و #حاجی ئۆمەران# هەستی پێکراوە. بەپێی ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان بەهێزی بوومەلەرزەکەی دووکان 5.3 پلەی ڕیختەر بووە و لە هەندێک شوێن زیانی ماددیی لێکەوتەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە چەندین خانو درزیان بردووە و دیواری چەند خانویەکیش ڕووخاون و لە ڕاپەڕینیش چەند کەسێک برینداربوون.[4][5]
- سایتی نیویۆرک تایمز ئاشکرایدەکات، جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکان و برێت مەکگۆرگ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش لەمیانی سەردانەکەی دوێنێیاندا بۆ هەولێر و کۆبونەوەیان لەگەڵ شاندی کوردیدا، داوایان لە مەسعود بارزانی کردووە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دوابخات.[1]
- حکومەتی تورکیا بەرەسمی #بەهرۆز گەڵاڵی# نوێنەری #یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی# لەو وڵاتە ئاگادار کردۆتەوە کە تورکیا بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.[5]
$رۆژاوای کوردستان$
- پێنج شەڕڤانی #یەپەگە# لە ڕەققە شەهید بوون.[6]
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..