عەلی دینکە لە بەرواری 28-04-1974 دا لە گوندی بێشیری سەر بە شارەدێی هێرۆی سنوری پشدەر لە دایکبووە و مێژوونووسێک و شوێنەوارناسێکی شارۆچکەی #قەڵادزێ# و ناوچەی #پشدەر#ە.
باوکی لە ڕاپەرینەکەی ساڵی 1991 شەهیدبووە.
هەر لە سەرەتای گەنجییەوە ئارەزوویێکی زۆری هەبووە بۆ زانیاری کۆکردنەوە لەسەر مێژووی گەلەکەی و چەندەها پەرتووکی مێژوویی خوێندوونەوە لەسەر گەلی کورد.
لە ساڵی 1996 وەکو گەڕیدەیێک لە سنوری پشدەر دەستیدایە گەشتکردن بۆ ناوچە شوێنەوارییەکانی پشدەر. لەو ماوەیە دا تاکو ساڵی 2019 توانی 270 ناوچەی شوێنەواری پشدەر تۆماربکات، بە بەڵگەوە.
لەو گەشتانە دا 714 ڕۆژ گەڕاوە و 55 شەویش ماوەتەوە.
ماوەی یەک ساڵە پڕۆژەی بەکەلەپورکردنی پشدەری ڕاگەیاندووە کە چەند ساڵێک و بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت، قۆناغی یەکەم دروستکردنی شەش پەیکەری کەسایەتی ناوچەی پشدەر بوو. قۆناغی دووەم کردنەوەی ماڵێکی کەلەپوری و ڕۆشنبیری بوو لە ئێستاش دا قۆناغی سێهەمی دوستکردنی گەورەترین گەلەرییە لە ئیدارەی ڕاپەرین، کە لە قەڵادزێیە.
لە ئێستا دا سێ پەرتووکی لە بەردەستن کە نووسیونی بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک جارێ چاپی نەکردوون.