لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، #نەجمەدین کەریم#ی پارێزگاری لادراوی #کەرکووک# کە لە شەوی 15-11-2017 بڵاوکرایەوە، لەسەر ڕووداوەکانی چەند ساڵی ڕابردووی کەرکووک تا بە ئێستا دەگات، چەندین قسه و ڕوونکردنەوەی بێ بناغه و دوور لەهەموو ماناکانی ڕاستی بە ئامانجی دەربازبوونی خۆی لەدەیان دۆسێی گەندەڵی و شکستی ئیداری خستووەتەڕوو، کە بێگومان کارو کردەوەکانی لەسەر ئاستی ئیداری و وابەستەبوونی بە ئەجندایی لایەنێکی سیاسی دیاریکراو و دورکەوتنەوەی لە سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام جەلال و چاندنی تۆوی دووبەرەکی و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی لەشاری کەرکووک، لەپاڵ سەدان دۆسێی حاشا هەڵنەگرو سەلمێندراوی گەندەڵیدا، دۆخێکی دروستکرد کە کەرکووک و کەرکووکیەکان باجی قورسیان بکەوێتەسەر، پێمان وایە لەدۆخی هەستیاری ئەمڕۆی کوردستاندا وا پێویستە تواناکان بە ئاڕاستەی پاراستنی یەکڕیزی کاریان پێ بکرێت و دورکەوینەوە له و هەنگاوانەی کە زیاتر بەره و دابەشبوونی نێوماڵی کوردی ئەمان بات، ئەگەر نا پاراستنی کەرکووک لە شەڕی داعش و بێ هەڵوێستی پارێزگاری لادراو لەبەرگری بەتەنها دینارێک بۆ پێشمەرگەو، بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و نمایشکردنی خۆی وەک نەتەوەییەکی عەیار 24 و تەخشان و پەخشان کردنی پارەی کەرکووکیەکان و دروستکردنی تۆڕێک لە بەڵێندەری تایبەت بە خۆیی و بێ بەشکردنی کەرکووکیەکان لە داهاتی شارەکەیان و تا ساخبوونەوەی دەیان دۆسێی گەندەڵی و سەدان کاری ئەمنی و خراپەکاری لە کەرکووک و پەیوەندییە ژێربەژێرەکانی جارێک لەگەڵ میتی تورک و جارێک لەگەڵ کاربەدەستانی بەغداد و تا ئەگات بە هەوڵەکانی بۆ ناساندنی کەرکووک وەک هەرێمێکی سەربەخۆ، تێکڕا پێکەوە بەسن تا دەری بخەن پارێزگاری لەسەر کار لادراو چەندە باری سەر شانی بە خیانەت و گەندەڵی و تێکەڵاوبوونی بە ئەجندای دەرەکی قورسکردووە، کە تەنها کەیسێک لەمانە بەسن نەک تەنها لە یەکێتی بەڵکو وەک هاوڵاتیەکی کوردستانیش ناسنامەی لێ وەربگیرێتەوه و دادگایی بکرێت.
پارێزگاری لەسەر کار لادراو چۆن باسی خیانەت و پاکی تێکۆشەرەکانی #یەکێتی نیشتیمانی کوردستان# ئەکات، لەکاتێکدا ئه و تێکۆشەرانە زیاد لەسێ ساڵە کەرکووکیان لە مەترسیدارترین دوژمنی مرۆڤایەتی کە داعشە پاراستووە، خەڵکی کەرکووک شایەتی خۆڕاگری و ڕۆڵی باڵای مەڵبەندی کەرکووکن شان بە شانی هێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆر و ئاسایش لە پاراستنی شارەکەیان، کێ خیانەتی کردووە لە کەرکووک، ئەی جەنابیان گوێبیست نەبوون (کاک مسعود) دەیان جار ڕایگەیاندووە ئەوەی ڕوویدا پلانێکی نێودەوڵەتی بوو ئێران و تورکیاو عێراق بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا ئەنجامدرا، یان تۆ بە دیمەنی وێرانبوونی شاری کەرکووک سەرمەست و دڵخۆش دەبیت، ئەگەر تۆ پێشمەرگەی مام بویت لەشەوی مئامەرەکەدا بۆ دەستەی پاسەوانی خۆتت سەرپشک کرد کێ لەگەڵت دێت بۆ هەولێر، ئەگەر بەڕاستی پەڕێزت پاک بوو، ڕێگای هاوڕێکانت بۆ بەرگری بە سلێمانی دا بوو نەک هەولێر.
لە کۆتایدا پێویستە لێکۆڵینەوەی حیزبی لەگەڵدا بکرێت و هەریەکە له و دۆسێی گەندەڵی هەڵوێست تۆمارکردنانەی کە وەک نمایشی نەتەوەیی لەبەرزکردنەوەی ئاڵاو ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کە بۆ شاردنەوەی شکستەکانی لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجامی داون لە حزب دەربکرێت و پاشان لەڕێگای دادگایەکی دادپەروەرانەوە بەشێوەیەکی یاسایی دادگایی بکرێت.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
16-11-2017