کچانی يانەی وەرزشی #تەقتەق# لە بەغدادن
بۆيەکەمجار کچانی تيپی بالەی يانەی وەرزشی شارەدێيەک(ناحيە) لە باشوری کوردستان بەشداری پاڵەوانێتيەکی خولی نايابی عێراق بکات، تيپی بالەی کچانی تەقتەقی #يانەی وەرزشی تەقتەق# کە تيپی پلە نايابی عێراق و هەرێمی کوردستانن لە خولی تيپە نايابەکانی عێراقدا لە شاری بەغداد بەشداريکردووە و لە يەکەم ياری خۆيدا بەرامبەر تيپی بالەی سۆلاڤی کچانی کەرکووک لە16-12-2017 لە شاری بەغداد ياريەکەی لە بەرژەوەندی خۆی بە سێ گێم بەرامبەر بەگێمێک بردەوە، جێگەی ئاماژەپێدانە لە خولی بالەی تيپە نايابەکانی عێراق کە لەشاری بەغداد بەرێوەدەچێت(14) تيپی يانە وەرزشيەکانی عێراق بەشداريان کردووە ئەوانيش تيپەکانی(قەرەقۆش و سۆلاڤ و ئەفرۆدەيت و خەيراتی کەربەلا و ئەمانە و شەبابی بەغداد و ختوت و حدود و پێشمەرگەی سلێمانی وشەهريان و نەينەوا و تەقتەق و ئەکاد) گرنگی ئەم پاڵەوانێتيە بۆ شارەدێی تەقتەق لەوەدايە کە يەکەم يەکەی کارگێڕی شارەدێ(ناحيە) يە کە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراقی فيدڕاڵی بەشداری پاڵەوانێتيەکی سەرتاسەری وڵاتەکە بکات کچانی هەردوو گەورە پارێزگای هەولێر و دهۆک له و خولەدا ئامادەييان نيە.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 7,447 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!