$باکووری کوردستان$
- #سەمرا ئۆزلو#، ڕۆژنامەنووسی کورد و بەرپرسیاریی گشتی پەخشیی لقی مەرسینی ڕادیۆ سەس، کە پێشتر لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە داخرابوو، دەستگیر کرا.[1]
- پارێزگای ئەنقەرە بەهۆی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاییکردنی #سەلاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی #هەدەپە#، هەموو جۆرە کۆبوونەوە و یادکردنەوە و گردبوونەوەیەکی لە تەواوی ئەنقەرە قەدەخەکرد. کات و شوێنی دادگاییکردنی دەمیرتاشیش گۆڕدرا.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سێ هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی محەممەد کەریمیخا کوڕی خالید تەمەن 37 ساڵ، حوسێن مەحموودی کوڕی محەممەدکەریم تەمەن 37 ساڵ و ئەمیر ئیبراهیمی کوڕی ئەبووبەکر تەمەن 38 ساڵ، لە دادگای ئینقلابی شاری #بۆکان# بە سەرۆکایەتی پەیمان ڕۆستەمی، بەرپرسی لقی دووی دادگای کەیفەریی 2 بە 13 ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.[5]
$باشووری کوردستان$
- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و وەزیرەکانی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#یش ماڵئاوایی دەکەن.[3]
- وەفدێکی حکومەتی تورکیا گەیشتووەتە #کەرکووک# و لەگەڵ پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت کۆبوەتەوە و دواتر چاویان کەوتووە بە کوتلەی تورکمانی لەئەنجومەنی پارێزگا.[2]
- فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق، بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد، پەرلەمانتارێکی کوردیش ئاشکرای دەکات کەبەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی دانیشتنەکان تاوەکو لەگەڵ عەبادی لەسەر بودجە گفتوگۆ دەکەن.[1]
- #کیفاح مەحمود#، ڕاوێژکاری میدییایی #مەسعود بارزانی#، بە ڕۆژنامەی ئەلمەدای ڕاگەیاندووە پێشبینی ئەوە دەکەن کە گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەخانەکانی هەرێم لە #25-01-2018#دا دەستپێبکاتەوە.[2]
- #نێچیرڤان بارزانی# ڕایگەیاند، بڕیاری کشانەوەی یەکگرتوو لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و یەکڕیزی لایەنەکان نییە، بڕیارەکە نیگەرانی کردوون.[4]
- بەشێکی بازاڕی عەلوەی #سلێمانی# گڕیگرت و بەرگری شارستانیش هۆکارەکەی بۆ شۆڕتی کارەبا دەگەڕێنێتەوە.[2]
- #وەزارەتی پێشمەرگە# ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی بەرگری عێراق بەڕەسمی هەرسێ نوێنەرەکەی پێشمەرگەی لە وەزارەتەکەی دەرکردووە.[2]
- ئاسایشی #باشماخ# بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر، باوکی شەهید سورکێو و #نزار محەمەد#، چالاکوانی مەدەنی-یان دەستگیر کردوە و بڕی دوو هەزار و 800 دۆلار پارەشیان لێسەندن.[1]
- #عەلی حەمەساڵح#، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ئەمڕۆ ڕایگەیاند: لەسەر دانانی چەند بازگەیەکەی نایاسایی و وەگرتنی باج لە بازرگانان لە سنووری هەولێر و سلێمانی، هەروەها خەرجکردنی پارە بەشێوەیەکی نایاسایی لەلایەن سەرۆکی حکومەت، ئەمڕۆ سکاڵای یاساییم لەڕێگەی دەستەی دەسپاکی لەسەر سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت تۆمارکرد.[2]
- دوای ڕێگریکردن لەگەڕانەوەی عەرەبە هاوردەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس بۆ سنوری #لەیلان# لە ڕۆژهەڵاتی #کەرکووک#، بەتۆمەتی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگا داوای یاسایی لەسەر بەڕێوەبەری شارەدێی لەیلان (محەمەد وەیس) تۆمارکرا.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە گوندەکانی سەربە شەرا و شێراوایان لە #عەفرین# تۆپباران کرد.[1]
- ماڵپەڕی ئەلدیار نووسیوێتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: پێویستە سوریا دابەشبکرێت بۆ سێ دەوڵەتۆکە، دەوڵەتێکی کوردی و دەوڵەتێکی عەلەوی لەگەڵ مەسیحییەکان، دەوڵەتێکیش بۆ سوننەکان.[2]
- پارتی یەکێتی دیموکرات (#پەیەدە#) لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە داوایەکی ئاراستەی جیهان کرد لەبارەی ڕاگرتنی بۆردومانەکانی سەر شاری عەفرین لەلایەن تورکیا.[2]
- ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا کۆبووەوه و داوایکرد سەرجەم چەکی گروپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەست بکرێتەوە. له و کۆبوونەوەیەدا کە بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا بەڕێوەچووه و زنجیرەیەک بڕیار دەرکرا کە زۆربەیان تایبەت بوون بە بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان. ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا ڕایگەیاندرێنادەین لەسەر سونەکانمان هیچ گروپێک بوونی هەبێت و دەبێت سەرجەم ئه و چەکانەی دراون بە #پارتی کرێکارانی کوردستان# له و ناوچەیە بەبێ دواکەوتن ڕادەستبکرێنەوە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Hadisələrin xronologiyası