خاک تینوویەتی نیشانەکانی وشکەساڵی لە دەشتە کاکی بەکاکییەکەی #گەرمیان# وەدەرکەوت، لە گەرمیان هەزاران سەر مەڕ، بزن، مانگا و گامێش ڕووبەڕووی وشکەساڵی دەبنەوە.
محەممەد علی شوانکارە، دەڵێت ئەم ساڵ دۆخی ئاژەڵداری لە سنووری گەرمیان زۆر خراپە، پار ساڵ باشتربوو و باران دەباری، ئەمساڵ مەگەر خوا ڕەحممان پێبکات.
بێ بارانی وایکردووە، ئەمساڵ دوو لەسەر چواری جووتیارەکانی گەرمیان زەوییەکانیان بکێڵن.
لە سنووری گەرمیان یەک ملیار و 433 ملیۆن و 221 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەیە، 111 هەزار و 202 دۆنم زەوی بەراو، یەک ملیار و 322 هەزار و 19 دۆنم دێمەکار، 968 هەزار و 719 دۆنم زەوی بەردەڵان و یەک ملیار و 187 هەزار و 154 دۆنم زەوی لەوەڕگا هەیە.
بەپێی ئاماری کەشناسی گەرمیان، ئەمساڵ تێکرای باران بارین 266 ملیمە و پێشبینی بارانی بەهێزیش ناکرێت ڕوو لە ناوچەکە بکات.
لە ساڵی 2008 وشکەساڵی ڕووی لە باشووری کوردستان کرد، حکومەت 120ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکرد، ئەمساڵ هیچ کۆبوونەوەیەکیش بۆ پلان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی ئەنجامندەداوە.
رێژەی باران بارینی ساڵی پار 2017
#کەلار# 78 ملیم
#کفری# 76 ملیم
#خانەقین# 43 ملیم
مەیدان 124ملیم
پێباز 101 ملیم
رێژەی باران بارینی ئەمساڵ (مانگی یەک) 2018
کەلار 37 ملیم
کفری 23 ملیم
خانەقین 12 ملیم
مەیدان 111 ملیم
پێباز 83 ملیم
ساڵی 2014 جووتیارانی گەرمیان 32 هەزار تۆن گەنمیان داوەتە سایلۆکان، لە 2017 کەمبووەتەوە بۆ 17هەزار تۆن، ئەمە جگە له و گەنمەی بۆ بنەتۆو وەرگیراوە و ئه و گەنمەشی جووتیاران لە بازاڕ فرۆشتوویانە، پێشبینی دەکرێیت ئەمساڵ کەمی ڕێژەی گەنم ڕیکۆردێکی نوێ تۆمار بکات.[1]
#30-01-2018#